به‌ره‌ی یارمه‌تیگه‌یاندن له پارێزگای ته‌عز ڕایگه‌یاند كه به‌دوای هێرشی حوسییه‌كانی بۆسه‌ر هێزه‌كانی عه‌بدوڵا ساڵح،١٢٤ كه‌س له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه ٢٣ كه‌سیان منداڵ و ٨ كه‌سیان و ژن و٧٧ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، میلیشیاکانی حوسی له یه‌مه‌ن كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێ هه‌ڕه‌شه‌یان له ٢٢٦ بنه‌ماڵه كردوه ده‌بێ شار و دیاری خۆیان به‌جێ بێڵن و هه‌روه‌ها ٢٣ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان وێران كردوه.
هه‌روه‌ها میلێشیاکانی حەوسی ئاو و به‌رقی شاری ته‌عزیان به‌گشتی له ناوبردوه و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه بێهداشتی و ده‌رمانییه‌كانیان ڕاگرتوه و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵبێ ئیزنیان نه‌داوه ڕێكخراوه‌كانی یارمه‌تیگه‌یاندن به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بگه‌نه ئه‌م شوێنه و یارمه‌تیی مرۆیی به خه‌ڵكی ئاسایی ئه‌م ناوچه‌یه بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه “ئه‌لئه‌خباریه” سه‌ربه عه‌ره‌بستان وێڕای ئاماژه به‌م وهه‌واڵه گوتی، میلیشیاکانی حەوسی سەربە لقی تیرۆریستیی ڕێژیمی ئێران له وڵاتی یه‌مه‌نه، ئه‌و گرووپه توندئاژۆیه نه‌ته‌نیا وڵاتی یه‌مه‌نیان شێواندووه به‌ڵكوو هێرشی تیرۆریستی ده‌كه‌نه‌سه‌ر شوێنه نیشته‌جێیه‌كانی عه‌ه‌ربستان و ته‌نانه‌ت هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر پاپۆركان له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه کان و، ئه‌منیه‌تی ناوچه و نێوده‌وڵه‌تییان تێك داوه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیددیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه له ناوچه‌كه‌دا.