بێهرۆزبوچانی رۆژنامەنووسی کورد وپەنابەری وڵاتی ئۆستراڵیا کە ماوەی چەند ساڵە لەلایەن دەوڵەتی ئۆسترالیاوە ڕەوانەی گرتووخانەیەک لە گینەی نەو کراوە، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی مەزن بەربەژێرکرا.
رۆژنامەنووسی کوردی ئیلامی، بێهرۆز بوجانی کە ماوەی سێ ساڵە لە دوورگەی “مانوس” لە وڵاتی ئۆستراڵیا پەنابەرە ، بە هۆی بوێربوونی لە پیشەی رۆژنامەوانی و بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاریی لە سەر دۆخی نالەباری پەنابەران لە دوورگەی “مانوس” کە دەنگدانەوەی میدیایی لێکەوتەوە، لە لایەن دەوڵەتی ئۆستراڵیاوە نەتەنیا لە مافی پەنابەری بێبەش بووە، بەڵکوو بە زۆرەملێی رەوانەی وڵاتی گینەینەو کراوە .
ئەو رۆژنامەنووسە کوردە بە رۆژنامەی گاردین”ی راگەیاند؛ کە پتر لە سێ ساڵە لە دورگەی مانوس ڕاگیراوم وگوشاریان لەسەر خستووم کە ببمە پەنابەری وڵاتی “گینەینەو” تائێستاش ملم بەو داواکارییە نەداوە.
ناوبراو کە رۆژنامەنووس و توێژەی سیاسییە پێش هەڵاتنی لە ئێران بە هۆی گوشاری لایەنە ئەمنییەکانەوە ، سەرقاڵ بەرۆژنامەنووسی وچالاکیی فەرهەنگی بوو کە ماوەیەک لەگەڵ چەند کەس لە هاوڕێیانی حەوتەنامەی دووزمانەی کوردی/فارسی یان لە شاری ئیلام بەڕێوە دەبرد بەناوی “وریا”
ناوبرا بەهۆی هەڵسووڕبوون و بوێری لە رۆژنامەوانیدا بەربژێرکراوە، بۆ وەرگرتنی خەڵاتێکی نێونەتەوەیی کە بەداخەوە لە گرتووخانەدایە و هەر بۆیە چالاکانی مافی مرۆڤ بە ڕێکخستنی کەمپەینێک خوازایاری ئازادکردن و پێدانی مافی پەنابەرین بەو رۆژنامەنووسە کوردە.