بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەندامانی ئەنجۆمەنی ژینەپارێزی پاژین لە شاری بانە بە مەبەستی بەرز راگرتی یادی کۆڵبەرانی کورد کە لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا بە هۆی هەرس و بەفرەوە گیان لە دەستدا چالاکییەکی شاخەوانییان بەرێوە برد.
ژێنگەپارێزان و چالاکانی مەدەنی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بە پەرۆشەوە فریای کۆڵبەرانی وەبن هەرەس کەوتوو کەوتن و، لە ماوەی حەوتووی ڕابردووشدا یادی کۆڵبەرانیان بەرز ڕاگرت.
وەک لە هەواڵەکانی پیشووتر هاتبوو شاخەوانەکانی سەردەشتی بە ئامادەبوونیان لە شوێنی رووداوی کارەستباری گیان لەدەستدانی کۆڵبەران بە هەڵکردنی مۆم و هەلگرتنی نووساروەی پێوەندیدار یادی کۆڵبەرانیان کردەوە.
هەر لەو پێوەندیشدا، بەشێک لە شاخەوان و چالاکانی شاری دیواندەرەش لە چالاکییەکی شاخ پێوانی و هەڵگرتنی تراکت ونووسراوەی پێوەندی دار بە هاوخەمیی کردن لە گەڵ کۆڵبەران بنەماڵەی قوربانیان، خۆیانیان بە پاڵپشتی کۆڵبەران زانی.
شایانی باسە شەپۆلی هاوخەمیی و هەڵویست گرتنی خەڵکی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتی چالاکانی مەدەنی وسیاسی ، بۆ هۆی ئەوەی کە رووداوی گیان لەدەستدانی ٥ کۆڵبەر و هەورەها تەقە، رادۆنانی هێزە ئیتیزامییەکان لە کاسبکارانی کورد ، ببێتە رۆژەڤی ئێران و دەنگدانەوەی میدیایی لێکەوتەوە.
٦٠کەس لە چالاکانی نێوخۆی وڵات بە دەرکردنی دوو بەیاننامە و رێکخستنی گەورە کەمپەینێک توانیان سەرنجی چەند کەس لە نوێنەرانی مەجلیسی پێشوو و هەورەها دەیان و سەدان کەس لە کەسایەتییە سیاسی وئاینییەکان و هەزاران کەس دیکە بەرولای پرسی کۆڵبەران ڕابکێشن.