چاوپێکەوتنی نێوان بەشێک لە کەسایەتیە ئاینییەکان و چالاکانی فەرهەنگی ومەدەنی مەهاباد لەگەڵ پارێزگاری ورمێ کە هەڵوێست گرتنی نەشیاوی گرتبوو سەبارەت بە کۆڵبەران و کۆمـەلێک تۆمەت وتوانچی وەپاڵ خەڵکی کوردو ئەهلی سوننە خست ، لە میدیاکان باس نەکرا.
◾ بە پێی هەواڵی پەیامنیری موکریان لەو دیدارەدا کاتێک یەکێک لە مەلایانی شاری مەهاباد رووبەروو قوربانعەلی سەعادەت پاریزگاری ورمێ ڕاوەستاو ، بە پشت بەستن بە ماددەی ١٢ی یاسای بنەڕەتی باسی لە هەڵاواردن و دووچاوەکی مەزهەبی لە ئێران کرد و لەو بارەوە رەخنە لە بەرپرسان گرت، پارێزگاری ورمێ بە سوورهەڵگرانەوە وڵامی دایەوە.
هەروەها ناوبراو مەلایانی کوردی بەوە تاوانبار کرد کە لە رێژیمی پێشوو پێرەوییان لە “شا” کردوە.
️قوربانعەلی سەعادەت لەو چاوپێکەوتنە کە چالاکانی بەشدار بە پێی وداوبەڵێنیەکانی دەوڵەتی روحانی باسیان لە خوێندن و نووسین بە زمانی زگماکی کرد ، ئەو داوککارییە فەرهەنگییە پارێزگاری ورمی هەژاند و نەیتوانی توورەیی خۆی بشارێتەوە
قسەکانی پارێزگاری ورمێ و بێریزی کردنی بە کورد و بەتایبەتی بە چینی زەحمەتکێشی کۆڵبەرو کاسبکار، بۆ بە هۆی شڵەژایی کۆبوونەوەکەو، بەشیکی زور لە بەشداربووان ئەو کۆبوونەوەیان بەجێهێشت کەدوایی بە نێوبژیوانی کردنی چەند کەسێک گەڕانەوە.