مافی مرۆڤی ئێران، لە ١٤ رێبەندان ١٣٩٥ی هەتاویی ڕایگەیاند؛ بە پێی دادتا کۆکراوەکان لە مانگی ئەوەڵی ساڵی ٢٠١٧ دا، کۆماری ئیسلامیی ئێران ٨٧کەسی لە سێدارە داوە،
کە لەو رێژەیە دوو مێرمنداڵ و٦کەسی دیکەیان لە پێش چاوی خەڵکەوە ئێعدام کراون.
لە مانگی ژانویە ناوەندی توێژینەوە و ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران توانی ٧٨ ئێعدام لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران تۆمار بکا کە تەنیا ١٩ ئێعدام لە لایەن سەرچاوە رەسمییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە
زۆربەی ئێعدام کراوەکان لە پێوەندی لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان بە لە سێدارە دراون.
حوکمی ئێعدامی ٦کەس لەوانەی کە لە مانگی ژانویە لە سێدارە دراون، لە پێشچاوی خەڵکەوە بەڕێوەچووە و هەروەها دوو مێرمنداڵ لە کاتی ئەنجامدانی تاوان، لە ژێرەوەی ١٨ساڵ تەمەنیان هەبووە کە بە تاوانی “قەتڵی ئەنقەست” لە دووشاری کرمان و تەورێز ئێعدام کراون .
بە پێی لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بە شێوەی ئاسایی لە مانگەکانی پێش هەڵبژاردنەکان لە ئێران رێژەی ئێعدام بەرزبوونەوەی بەرچاوی هەیەو تا دەگات نزیک یەک دوو حەوتە پێش هەڵبژاردنەکان ڕادەوەستێ. ئەمەش بووتە هۆی نیگەرانیی کە دوای تەواوبوونی رێورەسمەکانی تایبەت بە دەیەی “فەجر” دیسانەکە شەپۆلی لە سێدارەدانەکان لە ئێران دەسپێبکاتەوە
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران خوازیاری سەرنجی زیاتری کۆمەڵگەی جیهانین بە تایبەتی وڵاتانی ئورووپایی و لە هەموو ئەو وڵاتانە کە پێوەندی دیپلۆماتیکیان هەیە لە گەڵ ئەو وڵاتە داوکارە کە ڕاگرتنی سزای ئێعدام لە ئێران لەسەروەی داخوازیەکانین دابنن لە بەرپرسانی ئەوڵاتە.
“مەحموود ئەمیری موقەددەم” وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەو بارەوە گوتی: “لە مانگی رابردوودا هەر ٩کاتژمێر لە ئێران کەسێك ئێعدام کراوە لە کۆی ٨٧ ی کەسی لە سێدارە دراو، دوو مێرمنداڵ و٦کەسی دیکە لە پێش چاوی خەڵکەوە لە سێدارە دراون، زۆربوونی ئێعدامەکان و خەمساردی کۆڕکۆبوونەوە جیهانییەکان لەو پێوەندییەدا بەستێنی بۆ ئێعدامی زیاتر لە ئێران لەدوای هەڵبژاردنەکان خۆش کردوە”.