به‌هرام قاسمی گوتی: كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش گه‌مارۆ ده‌خاته‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و شیركه‌ته‌كانی ئا‌مریكا.
له كاردانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی خه‌زێنه‌داریی ئا‌مریكا دژی شیركه‌ت و كه‌سایه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند كه كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه، شیركه‌ت و كه‌سایه‌تییه‌كانی ئا‌مریكا له لیستی گه‌مارۆكانی ئێمه دان.
به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی، له هه‌مبه‌ر كرده‌وه بێ ئینسافانه وهه‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئەمریكا بێده‌نگ نابین و ئێمه‌ش كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی، دامه‌زراوه و شیركه‌تی ئه‌و وڵاته كه هاوكاریی داعش ده‌كه‌ن له لیستی گه‌مارۆكانی خۆمان ده‌هاوێین.
به‌دوای تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی ئێران له حه‌وتووی ڕابردوودا و پشتیوانیكردنی كۆماری ئیسلامی له تیرۆریزم، ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا ١٣ كه‌سایه‌تی و ١٢ شیركه‌ته‌ی سه‌ربه سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان له لیستی گه‌مارۆكانی خۆی هاویشت.