سه‌رۆكی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران ڕایگه‌یاند كه هه‌موو ساڵێ ٣٠ هه‌زار كۆرپه‌ی كه‌م ئه‌ندام له ئاستی ئێران‌دا له دایك ده‌بن.
به‌پێی ڕاپۆرتی مێهر، “ئهنوهشیروان موحسێنیی بهندپەی” له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وێڕای ئاماژه به له‌دایكبوونی ساڵانه ٣٠ هه‌زار كۆرپه‌ی كه‌م ئه‌ندام به هه‌واڵنێرانی گوت، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاسته ده‌بێ تاقیكردنهوههكانی ژنتیك پێش پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش به ئیجباری بكرێ.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی، سه‌دی ٥٠ی كه‌ڕه‌كان، كوێره‌كان و دواكه‌وتوویی مێشكییه‌كان ده‌توانی پێشی پێبگیردرێ و سهدتا ١٠٠ نه‌خۆشییه متابولیكییهكان شناسایی ده‌كرێ و ده‌توانین پێشیان پێ بگرین.
هه‌روه‌ها “موحسێنیی بهندپەی” ئاماژه‌ی به منداڵانی تووشبووانی به مادده‌ی هۆشبه‌ری نه‌كرد كه ساڵانه له بن دار و دیواره‌كان له دایك ده‌بن.