وەزیری دەرەوەی قەزاقستان ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند، ئێران، تورکیە، ڕوسیە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بە شێوەیەکی جیا جیا لە “ئاستانە”ی پێتەختی قەزاقستان دەستیان کردووە بە کۆبوونەوە بە مەبەستی وەستاندنی شەڕ لە سووریە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە گوتی، کە لەوانەیە نوێنەرانی وڵاتی ئوردۆنیش بۆ یەکەمجار بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بکەن.
هەروەها ئەو وەزارەتخانەیە باسی لەوەش کرد کە هەموو هەوڵەکان بۆ وەستانی شەر لە سووریەیە و بەدوای دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ ئەوەی پێشنیارێک بە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریە بکەن کە چۆن شەڕ بوەستێنن و چۆنیش جێبەجێی بکەن.
شایانی باسە کە وەزارەتی دەرەوەی قەزاقستان سەبارەت بە بەشداریی لایەنەکان لەو کۆبوونەوە داخراوەدا تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ئەوتۆیان بڵاونەکردۆتەوە.