هاوكات لەگەڵ بەردەوامیی قەیران لە یەمەن، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئامریكا ڕایگەیاندووە دوو پاپۆڕی نیزامیی دیكە بۆ كەنداوی عەدەن دەنێرێ، تا لە عەمەلیاتی ئەمنیەتی دەریاییدا بەشداری بكەن.
كاربەدەستانی هێزی دەریایی ئامریكا وێڕای ئاماژە بە ناسەقامگیر بوونی ناوچە و هەروەها پێویستیی دڵنیا بوون لە كرانەوەی هێڵی پاپۆڕەوانی، ڕایانگەیاندوە كە ئەم پاپۆڕانە بۆ كەنارەكانی یەمەن دەنێرن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ناوشکێنی فڕۆكەهەڵگری “یوو ئێس ئێس تێئۆدۆر روزوێلت” و هەروەها پاپۆڕی جەنگیی “یوو ئێس ئێس نۆرمەندی” ڕۆژی یەكشەممە لە تەنگەڵانی هورموز تێپەڕین و بەم ٧ پاپۆڕە شەڕكەرەی دیكەی ئامریكا لە ناوچەكە پێوەست بوون كە یەكێك لەوان هەڵگری زیاتر لە ٢٠٠٠ چەكداری دەریایی ئامریكایە.
جێی باسە هەوڵی ئامریكا لە كەنداوی عەدەن پاش بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتی ناردنی٧ تا ٩ پاپۆڕی شەڕكەری ئێران بۆ ئەم ناوچەیە ڕووی داوە.