ئه‌میر توركی فه‌یسه‌ڵ، سه‌رۆكی توێژینه‌وی ئیسلامیی عه‌ره‌بستان پێداگریی كرده‌وه كه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌یتوانیوه تاقه ڕۆژێك بیسه‌لمێنێ كه وڵاته‌كه‌ی ، وڵاتێكی ئاشتیخوازه. به‌ڵكوو شتێك له هه‌موو زیاتر به‌رچاو ده‌كه‌وێ ده‌ستێوه‌ردانی دوژمنكارانه‌ی ئێران له كاروباری وڵاتانه. هه‌روه‌ك به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له نێوخۆیاندا ده‌ڵێن ئێران پێته‌ختی ٤ وڵاتی عه‌ره‌بیی له‌به‌رده‌ست دایه و ٢٠٠ هه‌زار سه‌ربازی ئێران له جیهانی عه‌ره‌بدا هه‌یه و ده‌شڵێن به‌غدا پێته‌ختی مێژوویی وڵاتی فارسه‌كانه.
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێ، ڕێژیمی ئێران ده‌ستی له كوشتار و ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی سووریه‌دا هه‌یه…هه‌ر بۆیه نابێ كرده‌وه‌كانی ئێران له ناوچه‌دا نادیده بگرین.
توركی فه‌یسه‌ڵ گوتی، ته‌ماحی ئێران سنووری نییه و ده‌یهه‌وێ هه‌موو جیهان له ژێر چه‌پۆكه‌ی خۆی بنێ. هه‌روه‌ها ناوبراو سه‌باره‌ت به شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراقیش گوتی، عێراق هیچ دوژمنایه‌تییه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بوو به‌ڵام خومه‌ینی شه‌ڕی به‌م وڵاته فرۆشت. شورای هاوكاریی كه‌نداو دژی ئه‌م شه‌ڕه‌ش بوون.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سووریه‌ش گوتی، ئه‌م ولاته له ڕێگه‌ی ناردنی هێزه‌كانی سپای پاسداران شه‌ڕی له نێوان سووریه و دژبه‌رانی وڵاته‌كه‌ی گه‌وره‌تر و خوێناویتر كرد و له ماوه‌ی ٥ ساڵ شه‌ڕدا زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار سووری كوژران و زیاتر له ٦ میلیۆن كه‌سیش ئاواره‌بوون كه ئێران تاوانبارترین هێزه له‌م كوشتاره‌دا.
هه‌روه‌ها ناوبراو له كۆتاییدا گوتی، داوام له شێوه‌نیزامیانی عێراق و وڵاتی دیكه‌ی جیهان هه‌یه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، ده‌ست له كاولكاریی وڵاته‌كه‌ی خۆیان هه‌ڵگرن و هه نگاوی هاوكاری بۆ دروستكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان هه‌لێنه‌وه.