یەکێک لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی شاری ورمێ پلەی یەکەمی لە فێستیڤاڵ و کێبڕکێی شانۆنامەی ساڵی ٩٥ی بەدەست هێنا.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕێبەندان، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە شانۆ لە شاری ورمێ بەڕێوەچوو و کچە ئەکتەرێکی کورد بە ناوی “شەونم یوسفی” خەڵکی ورمێ، لەوحی ڕێزلێنانی پێبەخشرا.
شەونم یووسفی پلەی یەکەمی لە فێستیڤاڵ و کێبڕکێی شانۆنامەی بەدەست هێنا و لە ماوەی یەک ساڵدا پێنجەمین خەڵاتی ڕیزلێنانی خۆی وەرگرتووە.
ئەو ئەکتەرە کوردە لە سێزدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی شاری سەقز، تەندیس، دیپلۆمی فەخری و خەڵاتی یەکەمی ڕۆڵی باشترین ئەکتەری ژنی شانۆی “خەج و سیامەندی” بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
شایانە باسە ئەو ئەکتەرە کوردە لە بەڕێوەچوونی ڕۆڵی شانۆیی”خەج و سیامەند” لە شارەکانی ورمێ، سەڵماس، شنۆ، هەروەها باتمانی باکووری کوردستان ، ناوبانگی زۆری بەدەست هێنا.