گورانیبێژێکی لاوی ئیلامی بە هۆی گوشار و زەبری لایەنە ئەمنیەکان بە ناچاری خاکی کوردستانی بەجێهێشت.
بە پێی ڕاپۆرتی مافنیوز گۆرانیبێژێکی ئیلامی پاڵپشتی یارسانییەکان کە ماوەیەک لەمەوپێش لەلایەن وەزارت ئیتلاعاتەوە چلاکیی نواندن و بەجێهێشتنی وڵاتی لێی قەدەغە کرابوو ، بە هۆی گوشار وئازاری زۆرە بە ناچار خاکی کورستانی بەجێهێشت و لە نزیک تاران گیرساوەتەوە
نزیک بە یەکساڵ لەمەوبەر محەممەد عەبباسزادە گورانیبێژی ئیلامی بە تۆمەتی پاڵپشتی کردن و لایەنگری لە حیزبێکی کوردی بەرهەڵستکاری نیزام ، لە هەرچەشنە چالاکیی هونەری قەدەغە کرا و لەوکاتەوە چاوەڕی حوکمی دادگایەو تەنانەت بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکانی لە دەنگ ورەنگی ئیلام ڕاگیراوە
ناوبراو بە هۆی گوشار لایەنە ئەمنییەکان سەرەڕای ئەوەکە بۆی نیە وڵات بەجێبهێڵێ بە ناچار شاری ئیلامی بەجێهێشت و، ئیستاش بە دانانی بارمتە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامەوە بەشیوەی کاتی ئازاد کراوە.
محەممەد عەبباسزادە لە پەروەندەی قەزاییەکەیدا بە تۆمەتگەلێک وەکوو خوێندنی سروود وگۆرانی شوڕشگێرانە بۆ بەرگری کردن لە کۆبانی، پێوەندی گرتن لە گەڵ رێکخراوە کوردستانییەکان و، بانگەشە بە دژی نیزام” تاوانبار کراوە.
ناوبراو هەروەها خاوەنی کۆمەڵێک توێژینەوەیە لە پێوەندی لەگەڵ ئایینی کوردانی یارسان.