بە پێی ڕاپۆرتی “جامی زێرین” کانالی چالاکانی مەدەنی شاری نەغەدە، لە فۆلکە وەحدەتی ئەوشارە پەیکەرەی کچە کوردێک دانراوەو بە جۆرە بەشێک لە نارەزایەتی خەڵک و چالاکانی ئەوشارە سەبارەت بە هەوڵی سرێنەوەی ناسنامەی ئەوشارەو تورکاندنی ئەوناوچەیە بە ئاکام گەیشت.
شارەداریی نەغدە بە دوای نارەزایەتی دەربڕینی بەربڵاوی خەڵک و چالاکانی مەدەنی ئەوشارە پەیکەرەی کچە کوردێکی لە تەنیشت پەیکەرە ژنی قەرەپاپاق لە فۆڵکەی وەحدەتی ئەوشارە دانا.
توێژەرانی مەدەنی بەو کارەی شارەداریی سەبارەت بە هەنگاوی باشترو جیددی تر ئومێدەوارن
چالاکیی بنەڕەتی لە درێژەی رەوتی وەدەست هێنانی مافی شارۆمەندی و یەکسانی هاوڵاتیبوون کە بەیاننامەی ژمارەی سێ تایبەت بە نەتەوەکان و ئایینەکان دەوڵەتی حەسەن روحانی ئاماژەی پێداوە، دەبێ درێژەی هەبێ و خەڵک و چالاکانی مەدەنی و بەرپرسان نابێ تەنیاوتەنیا بە دانانی ئەو پەیکەرە دڵخۆش بن و بەدوای مافەکانی دیکە نەکەون.
ئەگەر لە تەنیشت پەیکەرەی ژنی قەرەپاپاق ، کچە کوردێکیان داناوە ، پیویستە لە کەنار بۆستانی ئوستاد شەهریار، فۆلکەیەک بەناوی مامۆستا هەژار ناوزەد بکرێ و دانانی پەیکەرەی محەممەد هەوراز شاخەوانی نەتەوەیی کە داوایەکی لەمێژینەی خەلكە، لە شوێنی دیاری کراو دابنرێ، ئەگەریش چەند شەقام لە شاری نەغەدە ناوی “ستارخان و باقرخان”یان لەسەر دانراوە، پێویستە هەر بەوشێوەش گەڕەک و شەقامەکانی شاری نەغەدە بەناوی قارەمانانی کورد بڕازێتەوە.
پیویستە بەرپرسانی باڵای نیزام بزانن کە هەنگاو هەڵهێنان بۆ لابردنی هەڵاواردنی فەرهەنگی وسیاسی لە شارێک وەکوو نەغدە دەرفەتە بۆ پێکەوە ژیان، نەک هەرەشەیەک بۆسەر نەتەوەکان نیشتەجێ ئەوشارە