یاسر خانبرای کاریکاتۆریستی لاوی خەڵکی سنە لە شەشەمین کێبەرکێی نێونەتەوەیی کاریکاتێر ی “رێدمەن” لە وڵاتی چین بەڕێوەچوو توانی لە نێوان هونەرمەندانی ناوداری جیهان خەڵاتی باشترین کاریکاتێریست وەدەست بهێنێ.
لە فستیڤاڵی دووساڵانە کاریکاتێر “رێدمەن” کە لە وڵاتی چین بەڕێوەچوو، لە نێوان ٤هەزار و ٢١٧ بەرهەم گەیشتوو لە ٤٨٠ هونەرمەند و بەشداری ٦٨ وڵاتی جیهان بەو فستیڤاڵە ، هونەرمەندی کورد یاسر خانبرای توانی نیشانی یەکەم وەکوو باشترین کاریکاتێریست تۆمار بکا.
ناوبرا تا کوو ئیستا لە چەندین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی توانیویەتی خەڵات وسەرکەوتن بە دەست بهێنێ و چەندین پێشانگای تایبەت بە کاریکاتێری بەڕێوە بردوو.
یاسرخانبرای ٢٦ ساڵە لەدایکبووی شاری سنەیە کە لە ساڵی ٩٠ی هەتاویی بەشێوەی جیددی هونەری کاریکاتێری دەست پێکردوە و لەو بوارەدا هونەرمەندێکی ناسراوو داهاتوودارە.