لە دوای کارەساتی دڵتەزێنی وەبن هەرەس کەوتنی چەند کۆڵبەر لە ناوچەی سەردەشت و گیان لەدەست دانی ٤ کۆڵبەر بۆ بە خەمێکی گشتیی وخەڵکی کوردستانی تاساند
لە درێژەی هاوخەمیی کردنی خەڵکی شارە جیاجیاکانی کوردستان ،خەڵکی شاری سەردەشت لە یەکەم چرکەساتی ئەو کارەساتە بەهانای کۆڵبەرانی وەبن بەفر کەتوو رویشتن و نزیک بە ٣٠٠٠کەس خۆبەخشانە خویانیان گەیاندە شوێنی رووداوەکە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو رۆژی١٥ی رێبەندان شاخەوانەکانی شاری سەردەشت بۆ یاد کردن لە کۆڵبەرانی گیانبەختکردوو لە بە ئامادەبوونیان لە شوێنی ئەو رووداوە، یادی کۆڵبەرانیان بەرزڕاگرت.
شاخەوانانی سەردەشتی بە بەهەڵگرتنی تراکت ونووسراوە پێوەندی دار بە پرسی کۆڵبەری و گرفتی کۆڵبەران خوازیاری کۆتایی هێنان بە جیاوازی و هەڵاواردنی سیتەماتیکی کۆماری ئیسلامی بوون لە ئێران.
لە درێژەی ئەو یاد کردنە بە هەڵکردنی مۆم لە شوێنی رووداوی وەبن بەفرکەوتنی کۆڵبەران ،یادی فیداکارانی ڕیگای نانیان بەرز راگرت.