به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری سنه رۆژی ١٤ی رێبه‌ندان به پێێ بانگه‌وازی به‌شێک له چالاکانی مه‌ده‌نی بڕیاربوو له شاره‌کانی کوردستان ، خه‌ڵک به گردبوونه‌وه‌و هه‌ڵکردنی مۆم له گه‌ڵ کۆڵبه‌ران هاسۆزی بنوێنن و یادی دوایین قوربانیانی کاره‌ساتی کۆڵبه‌ری به‌رز ڕابگرن.
رۆژی پێنج‌شه‌مه ١٤ی رێبه‌ندان کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵکی ئاسایی شاری سنه به مه‌به‌ستی هاوسۆزی کردن له گه‌ڵ کۆڵبه‌ران به تامای به‌ڕێوه‌بردن گردبوونه‌وه‌یه‌ک بوون که هێزه ئه‌منییه‌کان هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر خه‌ڵک و، رێگه‌یان به‌و خۆپێشاندانه نه‌دا.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که خه‌ڵکی سنه پارکی شانۆ”یان ده‌سنیشان کردبوو بۆ به‌رێوه‌بردنی خۆپێشاندانه‌که، به‌ڵام هیزه ئه‌منیی و ئینتیزامییه‌کان بڵاوه‌یان به خه‌ڵک کرد و، رێگه‌ی گردبوونه‌وه‌یان نه‌داوه و ته‌نانه‌ت له نێوان خه‌ڵک هێزه ئینتیزامییه‌کان شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون رووی داوه.
هاوسۆزی و هاوخه‌میی خه‌ڵکی کوردستان به شێوازی جۆراوجۆر له گه‌ڵ چینی زه‌حمه‌تکێشی کۆڵبه‌ر هه‌ر به‌رده‌وامه.
له شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان چالاکان و هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی له هه‌مبه‌ر کاره‌ساتی گیان له‌ده‌ست‌دانی کۆڵبه‌ران بێده‌نگیان شکاند و چالاکیان نواند.
له شاری قوروه و جوانرۆ و کرماشان خه‌ڵک به نووسراوه‌ی “من کۆڵبه‌رم” پاڵپشتییان له چینی مافخوراو و هه‌ژاری کۆڵبه‌ر کرد.