دۆنالد ترامپ،ی سەرۆک کۆماری وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەیامێکی تویتەری دا کە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاو کردووەتەوە ئەڵێ کە ئێران خەریکە بە تەواوی عێراق داگیر ئەکات. ترامپ لەو تویتەی دا نووسیویەتی: سەرەرای ئەوەی کە ئەمریکا زیاتر لە ٢ تریلیۆن دۆلاری لە عێراق دا بە هەدەر داوە، بەڵام ئێران دەستی بە سەر هەموو جومگەکانی دەسەڵات لەو وڵاتە دا گرتووە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر و زیاتر دەست بە سەر ئەو وڵاتە دا دەگرێ.
ئەو وتانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاتێدایە کە ڕۆژی رابردوو ” مایکڵ فلین”ی ڕاوێژکاری ئاسایشی ترامپ، بە هۆی تاقیکارییە مووشەکییەکانی ئێرانەوە هەرەشەی توندی لەو وڵاتە کرد و وتی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی فەرمی هۆشداری بە ئێران دەدەین کە واز لەو کارانە بێنێ. ناوبراو وتی: ئەو تاقیکارییە مووشەکییانەی ئێران ژیان و هێوری خەڵکی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکە دا ئەخاتە مەترسیی جیددیەوە، ئەوەش بۆ ئەمریکا قبووڵ ناکرێ.
هەر لە پەیوەندی لەگەڵ هەڕەشەکانی ئەمریکا لە ڕژیمی ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی سێ شەممە ” جیمز میتز”ی وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی دا لەگەڵ وەزیری بەرگری میرنشینی سعوودیە، باسی لە دەستێوەردانەکانی ئێران لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە کردبوو.
پێویست بە ئاماژەیە کە لە سەردەمی دەسەڵات دارییەتی دێموکراتەکانی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی باراک ئۆباما، مەیدانێکی یەکجار بەربڵاوی سیاسی، ئابووری و سەربازی بە ڕژیمی ئیسلامیی ئێران درا، بە جۆرێک کە لە چەندین وڵاتی وەک عێراق، سووریە، لوبنان و یەمەن هێزەکانی لەشکری قودسی سپای پاسداران دەسەڵاتی سیاسی و سەربازی ئەو وڵاتانەیان گرتووەتە دەست.
کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامیش له وڵامی قسه‌کانی ترامپ و ده‌وڵه‌تی نوێ ئه‌مریکا هه‌ڵویستیان گرت و دۆخی نێوان ئێران و ئه‌مریکا به‌ره‌و گرژیی ده‌چێ.
جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند؛ که تاقیکردنه‌وه مووشه‌کییه‌کی ناوچه‌ی سمنان، پێوه‌ندی به ئێرانه‌وه هه‌یه که مافی خۆیه‌تی بۆ به‌رگریی کردن له خۆی ،له هه‌موو بوارێکه‌وه ئاماده بێ و هیچ وڵاتێک بۆی نیه له‌و باره‌وه ڕێگرییمان لێ بکا.
چاوه‌دێرانی سیاسی باس له‌وه ده‌که‌ن که ده‌وڵه‌تی تاران ده‌رفه‌تی زێڕینی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئۆباما له ده‌ست دا، بۆ چاره‌سه‌ری به‌شێک له کێشه‌و گرفتی نێوخۆی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی.