سه‌ر له به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی به‌فرانبار هه‌یئه‌تێکی کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کوردستان “که‌جه‌که” به سه‌رپه‌ره‌ستی هه‌ڤاڵ “به‌سێ” به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کوردستان سه‌ردانی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانیان کرد و له لایه‌ن هەیئەتێکی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانەوە بە سەرپەرستی خاتوو سۆهیڵا قادری سکرتێری یه‌کیه‌تیی ژنانه‌وه پێشوازیان لێ کرا.
له سه‌ره‌تای ئه‌و دانیشتنه‌دا هه‌ڤاڵ به‌سێ باسێکی کورتی له‌سه‌ر بارودۆخی ژنان له چوارپارچه‌ی کوردستان کرد وگوتی؛ ئیمه به پیوێستی ده‌زانین که له ئێستای بارۆدۆخی کوردستاندا که پێشهاته‌کان خێران وپیش بینی نه‌کراون ئێمه‌ی ژنان زیاتر هاوکاری یه‌کتربین و بتوانین له داهاتوودا کار‌و کۆبونه‌وه‌ی زیاترمان ببێت.
له درێژه‌ی ئه‌و باسه‌دا خاتوو سۆهیڵا قادری سکرتێری یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان به‌خێرهاتنی هه‌یئه‌تی مێوانی کرد‌و گوتی؛ راسته ئێستا بارودۆخی ناوچه به جۆرێکه که ده‌خوازێ هیزه سیاسی و رێکخراوه‌کان زیاتر له دیدار و چاوپێکه‌وتن وبیرو را گۆرینەوەدا بن، به‌ڵام ئێمه پێشترێش بروامان وابوو به هاوکاری و یه‌کگرتوویی کاری گه‌وره‌ترمان له ده‌ست دێت و لەو راستایه‌شدا هه‌نگاوی زۆرمان هه‌ڵێناوه که به‌داخه‌وه به پێی پیویست وڵامان وه‌رنه‌گرتووه.
خاتوو سۆهیڵا له دریژه‌ی باسه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هه‌ر یه‌ک له ئیمه وه‌ک رێکخراو له ناو حیزبه سیاسییه‌کان دا خه‌بات ده‌که‌ین به‌ڵام نابێ ئیزن بده‌ین سیبه‌ری حیزبایه‌تی پێش به کار بۆ به‌ره‌وپێش بردنی په‌روه‌رده‌ی ژنان له ناو ڕێکخراوەکان و له ناو کۆمه‌ڵگا دا بگرێ، هه‌ربۆیه ئێمه ئاماده‌یین بۆ هه‌ر کۆر و کۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش به دوور له ره‌نگی حیزبایه‌تی بۆ گه‌شه پێدانی ئه‌و خه‌باته‌ی وه‌ک ئه‌رک له‌سه‌ر شانمانه بۆ ژنانی کوردستان.
جێ باسه که ئه‌و دانیشتنه به ئالوگۆری گه‌رمی بیر‌ورا له نێوان به‌شداربووان کۆتایی پێی هات.