دادگای پێداچوونه‌وه له سنه حوكمی یه‌ك ساڵ و یه‌ك ڕۆژی زیندان بۆ شۆڕش ته‌هماسبی وه‌ك خۆی ته‌ئیدكرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو، شۆڕش ته‌هماسبی بۆ تێپه‌ڕكردنی حوكمی یه‌ك ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندان خۆی به زیندانی ناوه‌ندیی سنه ناساند.
شۆڕش ته‌هماسبی تا ئێستا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئازا و ئه‌شكه‌نجه دراوه، دوایین جار ٢٩ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ ده‌سبه‌سه‌ركرا. ساڵی ٩٤ له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕش له شاری سنه، به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئه‌منیه‌تی میللی حوكمی یه‌ك ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیریی و٢٢ساڵ زیندانی ته‌علیقیی به‌سه‌ردا سه‌پا.
ناوبراو ساڵی‌١٣٦٢ له دایكبووه و له چالاكانی مه‌ده‌نیی ناسراوی شاری سنه‌یه و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی “ئاوه‌رمێهر”ی كوردستان و ماوه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شاهۆ له بواری لاوان كاری ده‌كرد.
شایانی باسه ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه پێشتریش جارێك له ڕۆژی‌١١ جۆزه‌ردانی ساڵی ٨٧ و هه‌روه‌ها جارێكی دیكه‌ش له ساڵی ٩٠ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیم بانگكراوه و لێكۆڵینه‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌سبه‌سه‌ریش كراوه.