ژێنراڵ مایكێل فلین، ڕاوێژكاری ئه‌منیه‌تی میللیی دۆناڵد ترامپ كۆماری ئیسلامیی ئێرانی وریاكرده‌وه.
ڕاوێژكاری ئه‌منیه‌تی میللیی دۆناڵد ترامپ سه‌ركۆماری نوێی ئا‌مریكا، ڕۆژی ڕابردوو تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی مه‌حكوم كرد و گوتی، چالاكیی مووشه‌كی ڕێژیمی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئا‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست.
ژێنراڵ مایكێل فلین له پرێس كۆنفرانسێكدا له كۆشكی سپی گوتی، تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی ئێران پێشێلكردنی ئاشكرای بڕیارنامه‌ی شورای ئه‌مینه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و له‌مڕۆوه به ڕه‌سمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی خۆی كۆنتڕۆڵ بكا و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی له ناوچه‌دا كه ڕۆڵی سه‌ره‌كیی له ناسه‌قامگیریی ناوچه‌دا ده‌گێرێ، باش بكاته‌وه.