نوێنه‌ری شاری مه‌هاباد سه‌باره‌ت به كۆڵبه‌رانی كورد له سنووره‌كانی گوتی، كۆڵبه‌رانی كورد بۆ ١٠٠ هه‌زار تمه‌ن ناچارن٣٠٠كیلۆ بار بگوازنه‌وه.
نوێنه‌ری شاری مه‌هاباد له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی وێڕای ئاماژه به كوشتن و برینداركردنی ١٦ كۆڵبه‌ری لاو له سنووره ده‌ستكرده‌كانی كوردستان، به‌هۆی ڕنوو گوتی، كۆڵبه‌رانی كورد له‌به‌ر بێ‌ده‌ره‌تانی و بێكاریی ناچارن بۆ 100 هه‌زار تمه‌نی بژیوی ژیانیان٣٠٠ کیلۆ بار هه‌ڵگرن.
مه‌حموودزاده نوێنه‌ری شاری مه‌هاباد وه‌بیری هێنایه‌وه كه بۆ دابینكردنی پاروویه‌ك نانی حه‌ڵاڵ كۆڵبه‌رانی كورد له سنووره‌كان گیانیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و به سه‌دان كیلۆ باری قورس ده‌گوزانه‌وه.
به‌ڵام هێندێك كه‌س له رێگه‌ی ناقانوونی به پێدانی مۆڵه‌تێك به هه‌زاران تۆن میوه و پرته‌قاڵ و چه‌ڕه‌زات له سنووره‌كان ده‌په‌ڕێننه‌وه، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ده‌بێ داهاتی سنووره‌كانی بۆ خه‌ڵكی ناوچه سنوورنشینه‌كان بێ كه هه‌ر ڕۆژه‌ی چه‌ند كه‌سێك به به‌فر و سه‌رمادا گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه به ناڕه‌وا ته‌قه‌یان لێده‌كرێ.
هەر لەو پێوەندییەدا وە بن بەفر کەوتن و گیان لەدەست‌دانی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکان کۆمەڵێک کاردانەوەی لێکەوتەوە نزیک بە ٦٠چالاکی مەدەنی و وتوێژەری سیاسی بە نووسینی نامەیەک بۆ حەسەن روحانی خوازیاری پێڕاگەیشتن و گرینگی دانی بە کۆڵبەران بوون، بەڵام لە لایەک دیکەش بەشێک لە بەرپرسانی حکومی لە هەوڵی ئەوەدان لە ژێر باری بەرپرسایەتی شانی خاڵی بکەن و چینی دەسنەڕویشتووی کۆڵبەر بە تاوانبار بزانن، قایمقامی شاری سەردەشت بە هێنانەوەی هێندێک پاساوی سواو، چینی کۆڵبەر کە بۆ بژیوی ژیان روو دەکەنە ئەو پیشە بە قاچاخچی ناوزەد کرد.
ئەمە لە کاتێک‌دایە کە لە ناوچەی پیرانشار و سەردەشت پتر لە ١٠٠٠٠هەزار کەس بە هۆی لاوازی دۆخی ئابووری بە ناچار روویان لە کۆڵبەری کردوە.
مەحموود سادقی نوێنەری تاران لە توئیتری خۆی نووسیویەتی؛ کوژرانی کۆڵبەران بە هۆی بەفر و بۆ نان وەدەستهێنان، نیشان لەوەیە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەرکی خۆی بۆ لابردنی جیاوازی چینایەتی و دابینکردنی یەکسانیی کۆمەڵایەتی بە پێی ماددەی ٩ی یاسای بنەرەتی بەڕێوە نەبردوە.
گرفتی کۆڵبەری و شێوەی ژیانی کۆڵبەران و مەترسییەکانی سەر ڕێیان گەیشتووتە ئاستێک کە دەمڕاستەکانی نیزامیش دانیان پێداناوە.