به‌ندكراوانی سیاسیی زیندانی گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج له‌باره‌ی فشاره دژه مرۆییه‌كانی دژی به‌ندكراوانی سیاسی نامه‌یه‌كیان بۆ عاسمه جیهانگیر، ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری مافی مرۆڤ له ئێران و شووڕای مافی مرۆڤی ئه‌م ڕێكخراوه نارد.
له‌م نامه‌یه‌دا هاتووه كه له پێناو سه‌ركوت و گوشاری زیاتر بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی، مه‌ئمورانی زیندانی گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج دووباره هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر به‌ندییە سیاسییه‌كان هه‌موو په‌نجه‌ره و كه‌لێن و كولێنه‌كانی زیندانیان ئا‌وخەنیوە و ته‌نانه‌ت ڕووناكیی لێبڕاوه. هه‌روه‌ها مه‌ئمورانی زیندان هه‌موو به‌ندكراوانی ئاسایی به‌نده‌كانی دراوسێی سیاسییه‌كانیان دوور خستۆته‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هیچ چه‌شنه زانیارییه یەک بەو وان نه‌گا و ته‌نانه‌ت قسه‌كردنیشیان له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی ئاسایی قه‌ده‌غه كردوه.
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ر جارێ به شێوه‌یه‌ك فشار ده‌خه‌نه سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و، له هه‌موو ماف و حقووقی به‌ندكراوانی سیاسی بێبه‌شكراون و ئێمه وه‌ك به‌ندكراوانی سیاسی داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی جیهان و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ین كه ئاوڕێك له به‌ندكراوانی سیاسیی زیندانه‌كانی ئێران بده‌نه‌وه.