یه‌كیه‌تیی ئورووپا داوای له كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه له‌وه زیاتر په‌ره به به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی بالستیكی وڵاته‌كه‌ی نه‌دا و، له‌وه زیاتر جیهان سه‌باره‌ت به خۆی بێ متمانه نه‌كا.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كان، فیدریكا موگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئورووپا له‌مباره‌یه‌وه گوتی: یه‌كیه‌تیی ئورووپا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالستیكی ئێران زۆر نیگه‌رانه و، داوای له‌و وڵاته كرد كه له‌وه زیاتر خۆی بێ متمانه نه‌كا و مووشه‌كی بالستیك تاقی نه‌كاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه له هه‌مبه‌ر قسه‌كانی یه‌كیەتیی ئورووپا ڕایگه‌یاند كه به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی كۆماری ئیسلامیی ئێران پێشێلكردنی بڕیارنامه‌ی شووڕای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ناوكی نییه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا، محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه ئامریكای وریاكرده‌وه “كه ئه‌م وڵاته له بیانوویه‌ك ده‌گه‌ڕێ كه ئاڵۆزیی نوێ له وڵاته‌كه‌ماندا دروست بكا.”
چڕبوونه‌وه‌ی گرژ و ئاڵۆزی له نێوان تاران و واشنگتۆن له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، به‌دوای بڕیاری دۆناڵد ترامپ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی‌٩٠ڕۆژ هاتنی خه‌ڵكی‌٧ وڵات كه یه‌كیان ئێرانه بۆ ئا‌مریكا، ده‌ستی پێكردوه