ته‌لال سلۆ، وته‌بێژی به‌ره‌ی سووریه‌ی دێموكراتیك كه به‌شی هه‌ره زۆری هێزه كوردییه‌كانی سه‌ربه یه‌كه‌ی پشتیوانی له گه‌لان له ئه‌ستۆیه ڕایگه‌یاند كه به‌ره‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ڕێبه‌ریی ئا‌مریكا بۆ یه‌كه‌م جار تانك و ماشێنی نیزامیی به هێزه كوردییه‌كان دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ته‌لال سلۆ له‌مباره‌یه‌وه گوتی، قه‌راره له ماوه‌ی ٣ بۆ٤ڕۆژی دیكه‌ی ئه‌م نه‌فه‌ر به‌ر و تانكانه بگه‌نه ده‌ست هێزه كوردییه‌كان.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی، ڕێژه‌ی ئه‌م ماشێنه زرێهیانە كه‌مه به‌ڵام ئه‌مه سه‌ره‌تا‌یه‌كه بۆ پڕچه‌ككردنی هێزه كوردییه‌كان له ناوچه‌دا و پێشتر هیچ لایه‌ن و وڵاتێك ئه‌م كاره‌ی نه‌ده‌كرد و، ته‌نیا چه‌كوچۆڵی سووك نه‌بێ، هیچی دیكه‌مان به‌ده‌ست نه‌ده‌گه‌یشت.
پێشتر ده‌وڵه‌تی باراك ئۆباما ته‌نیا له‌به‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پشتیوانی له ئێمه ده‌كرد به‌ڵام شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه ده‌وڵه‌تی ترامپ به‌دوای به‌هێزكردنی پشتیوانی له ناوچه دایه.
له‌لایه‌كی دیكه‌ی وڵاتی توركیه دژی پڕچه‌ككردنی به‌ره‌ی سووریه‌ی دێموكراتیكه چونكه هێزه كوردییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه و ئه‌م وڵاته‌ش به‌رده‌وام مه‌ترسیی كورد له‌سه‌ر خۆی ده‌بینێ. هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئازادی سووریه كه پشتیوانیی سووریه‌یان له پشته، له باكووری سووریه له حاڵی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ داعش و هێزه‌كانی به‌ره‌ی سووریه‌ی دێموكراتیكدان تا ئه‌وان له سنووره‌كانی توركیه دوور بكاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نیزامیی كورد، ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه قۆناخی داهاتووی شه‌ڕی دژه داعش پچڕانی پێوه‌ندیی نێوان ڕه‌قه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ژێر چه‌پۆكه‌ی داعشه. شاری ڕه‌قه به وته‌ی چاودێرانی سیاسی و نیزامی قه‌ڵای داعش له سووریه‌یه و له عه‌مه‌لیاتێكی قورس‌دا قه‌راره پێوه‌ندیی ئه‌م شاره له‌گه‌ڵ شاری دیرالزۆر لاپچڕێنن.











