رۆژی دووشه‌ممه ١١ ی رێبه‌ندانی ٩٥ (٣٠ ی ژانوییهی٢٠١٧ ) هه‌ژار زراری سکرتێری ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی حیزبی رزگاری کوردستان وتحسین نانه‌که‌لی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی کۆماری کوردستان ، سه‌ردانی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێر کرد و له لایه‌ن ئیبراهیم زێوه‌یی و حسن کاکیلی یه‌وه ، پێشوازییان لێ کرا.
سه‌ره‌تا میوانه‌کان پیرۆزبایی خۆیان و حیزبه‌کانیان له ئاڵوگۆره‌کانی نێو رێبه‌ری حیزب و به تایبه‌ت دیاری کردنی سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و جێگری سکرتێری گشتی حیزب کرد.
دواتر دوولایه‌ن سه‌باره‌ت به رووداو و ئاڵوگۆره‌کانی ناوچه و ده‌ورووبه‌ر و به تایبه‌ت پرسه‌کانی پێوه‌ندیدار به کورد و ده‌وڵه‌ته‌کانی زاڵ به سه‌ر کوردستان و چهندووچۆنیهتی پێوه‌ندی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی چوارپارچه ده‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی که کوردیان تێدا ههكهڵکهوتووه ، ئاڵوگۆری بیر‌ورا کرا.
دواتریش چۆنیه‌تی پێوه‌ندی حیزبه‌کانی چوارپارچه و هه‌ر وه‌ها حیزب و لایه‌نه‌سیاسییه‌کانی نێو هه‌ر کام له پارچه‌کانی کوردستان ده‌گه‌ڵ یه‌کتر به‌ر باس و قسه‌ی له‌سه‌ر کرا.