لە رێورەسمیکدا کتێبی سەحرا ژینگەی ئێمەیە لە وەرگێڕانی حسێن گوڵۆڵانی کەوتە بەر دیدەی خوێنەران.
رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ی رێبەندان لە کتێبخانەی گشتیی شاری بۆکان بە هاوکاری کۆری فێرکاری و فەرهەنگی “ئەدەب” و ئەنجومەنی ژینگەپاریزی وڵات، رێورەسمێک بە مەبەستی گرینگی دان بە بەرهەمی قەڵەمبەدستان و وەرگێرانی کورد بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە هۆگرانی کتێب و ژینگەپارێزانی بۆکانی بەرێوەچوو.
ئەو رێورەسمە سەرەتا بە بۆ یادی دووشاخەوانی گیانبەختکردوو و هەروەها کۆڵبەرانی قوربانی هەرەسی بەفر، خولەکێک بێدەنگی ڕاگیراو، پاشان مامۆستا مستەفا ئیلخانیزادە بابەتێکی لە سەر ژینگە و زمانی کوردی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لە درێژەی ئەو رێورەسمەدا چەند وتار وبابەتێک بە قەڵەمی “یاسین قورەیشی، ئەمین گەردیگلانی، حسێن شێربەگی، سمکۆ مەعرووفی، سەلاح نساری و محەممەد باوێردی موقەددەم و ژاکا ئیسمائیلپوور خوێندرانەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەدا ویدیویەک لە گرووپی سروودی قەرەقا بە سەرپەرەستی حسێن گوڵۆڵانی پێشکەش بە ئامادەبووان کراو، لە کۆتایی دا ئەو بەرهەرمە وەرگێراوە کە ناوەڕۆکی ژینگەپاریزی هەیە پەردەی لەسەر لادرا و مێوانەکانیش كڕییان.











