بە پێی ڕاپورتی ناوەندی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە کوردستان رۆژی ١١ی رێبەندان پەروانە حسێن پەناهی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری دێولان لە نێو ماڵەکەی خۆی دەسبەسەرکرا.
هەروەها هاوسەری نابراو، ئیقباڵ حسێن پەناهی دوای ئاگادار بوونەوەی لە دەسبەسەر کرانی هاوسەرەکەی دەچێتە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێولان وهەروەها ناوبراویش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر دەکرێ .
شایانی باسە کە پەروانە حسێن پەناهی پێشتر حوکمی سێ ساڵ زیندانی تەعلیقی بەسەردا سەپاوە، بەڵام بە وتەی کەسێک لە نزدیکەکانی ناوبراو، ماوەی سێ ساڵی حوکمەکەی تێپەڕبووە و دەسبەسەر کرانی بەو هۆیە نەبووە.
هەروەها کوڕە گەورەکەی پەروانە حوسێن پەناهی بە نێوی سیروان بە هۆی چالاکیی مەدەنی، ماوەی سێ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوەو لەم دواییانەشدا کوڕێکی دیکەشی بە نێوی پوویا لە زیندان ئازاد دەکرا.
بنەماڵەی حوسین پەناهی پێش تر چەندین جاربە نووسیی سکاڵا و نامە بۆ ئەحمەد شەهید ڕاپورتنێری تایبەتیی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووە ، سازمانی چاوەدێری مافی مرۆڤ و، چەندین ناوەندی دیکە داوایان کردووە کە بە هەوڵ و توانای خۆیان پێش بە گوشار و زەختەکانی ناوەندە ئەمنیی وئیتلاعاتیەکانی ئێران بۆ سەر بنەماڵەی حسێن پەناهی بگرن











