٢٢ی ئاوریلی ئه‌مساڵ ١١٧ ساڵه‌ی دەرچوونی “کوردستان”، یەکەم رۆژنامەی کوردییە.رۆژێکی مێژوویی کە بە رۆژی ڕۆژنامه‌نووسیی کوردی ناسراوه.
١١٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نەتەوەی کوردیش بۆ یەکەم جار بە هەوڵو تێکۆشانی رووناکبیری مەزنی کورد میقداد مەدحهت به‌درخان چووەتە ریزی نەتەوە خاوەن رۆژنامەکانەوەو دەرگایەکی مەزنی بەرووی زانین‌و زانیاری‌دا کردەوە.”کردستان” بوو به بانگی حه‌قخوازی، مینبه‌ری خهباتو داوا ڕه‌واکانی کورد‌و، بوو به ڕێچکه‌ی کاروانێک کە هەڵگری پەیامی پاراستنی زمان، مێژوو و شوناسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بوو.
ئه‌گه‌رچی له‌و ١١٧ ساڵه‌دا ئه‌و کاروانه زۆر که‌ندو لهندو زۆر قۆناغی سهختو ئهستهمو ههورازو نشێوی بڕیوه، به‌ڵام له هه‌موو ئه‌و قۆناغ‌و بڕگه مێژووییانه‌دا کاروانی رۆژنامه‌نووسیی کوردی هه‌ڵگری په‌یامی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بووه و توانیویه‌تی زمانحاڵی نه‌ته‌وه‌یه‌کی خه‌باتکارو نه‌سره‌وتوو بێ که له پێناو مافه‌کانی له خه‌باتێکی سهختو دژواردایه. رۆژنامەنووسیی کوردی سەرەڕای دژواریی رێگا‌و ئەو کۆسپ‌و تەگەرە گەورانەی لەو ١١٧ ساڵەدا لەسەر رێی بوە، بە هەوڵو فیداکاریی پێشمەرگانەی رۆژنامەنووسانی کورد لە بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستان هەر لە بەرەوپێشچوون بووە. رۆژنامەو میدیای کوردی لە باشووری کوردستان لە کەشێکی ئازاد‌و خۆماڵیدا هەناسەی ئازادی هەڵدەمژێو لە باکوور هێندێک دەرەتانی کراوەی بۆ خوڵقاوە، لە رۆژئاوا چاوەڕوانی رۆژانی دوای شەڕو لە رۆژهەڵات لە بچووکترین دەرفەتەکاندا هەناسەیەک بۆ گەشەو بەردەوامی هەڵدەمژێو بە بە هەوڵ و فیداکاریی بەدرخانەکانی سەردەم ئەزموونی نوێ کۆ دەکاتەوە.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی ڕۆژنامه‌نووسیی کوردی پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسه بوێر‌و ده‌روه‌سته‌کانی کورد ده‌کاو له‌گه‌ڵ ناردنی سڵاو بۆ شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م، ئاواته‌خوازه کاروانی نه‌پساوه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیی کوردی هەروا ڕووه‌و لوتکه لە هه‌ڵکشاندا بێ.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان
٢٠١٥/٤/٢٢
١٣٩٤/٢/٢