هه‌یئه‌تێکی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینیی شه‌هیدانی شه‌وی یه‌لدای ئاسایشی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا به‌شدارییان کرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر ڕۆژی دووشه‌ممه، ١١ی ڕێبه‌ندان کۆڕیادێکی وه‌فای بۆ ڕێزگرتن له دوو شه‌هیده‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه پێکهێنا که له ته‌قینه‌وه‌که‌ی شه‌وی یه‌لدای خوێناویی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا له‌گه‌ڵ ٥ پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکڕات شه‌هید بوون.
له‌و کۆڕیاده‌دا هه‌یئه‌تێکی ڕێبه‌ریی حیزب پێکهاتوو له هاوڕێیان نه‌سرین حه‌دداد، هاشم عه‌زیزی و فه‌تاح ئیلخانیزاده به‌شدارییان کرد‌و په‌یامی هاوخه‌میی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێوڕه‌سمه‌که ڕاگه‌یاند.
له به‌شێکی ئه‌و په‌یامه‌دا هاتبوو: چڵ ڕۆژ پێش ئێستا و لە کاتێکدا ئێمە لە شەوزستاندا کۆڕێکی شادی و خۆشیمان بەبۆنەی هاتنەوەی شەوی یەلدا و، شەوی لە دایکبوونی د. قاسملووی نەمر بەستبوو، دەستی ڕەشی تێڕۆری کۆماری ئیسلامی گەیشتە سەرمان و ٧ تێکۆشەری کوردی لێ ستاندین کە شەهیدان عەدنان عەبدوڵڵا و سەنگەر ستار لە هێزەکانی ئاسایش دوو لەو شەهیدانە بوون کە لەو پەلامارە تێرۆریستییەدا خوێنیان تێکەڵ بە خوێنی شەهیدانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو.
ئه‌و په‌یامه به ئاماژه به ڕابردووی په‌لاماره تێرۆریستییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له خاکی هه‌رێمی کوردستاندا باسی له‌وه کردبوو که تەقینەوەکەی شەوی ٢١ی دێسامبر، یەکەم پەلاماری تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە نیو خاکی هەرێمی کوردستاندا نەبوو. ئەو ڕێژیمە بە تایبەت لە دەیەی ٩٠ی زایینی‌دا سەدان تاوانی لەو چەشنەی لە دژی هێزە کوردییەکانی بەرهەڵستکاری خۆی لەم هەرێمەدا کردوە و چالاکبوونەوەی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامی هەموو لایەک بەرەوڕووی کۆمەڵێک ئەرک و بەرپرسایەتی دەکاتەوە کە هەست کردن بە بەرپرسیارەتی لە ئاست ئەمنیەتی تێکۆشەران و بنکە و کەمپەکانی ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەک لەوانە.
په‌یامه‌که‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه له کۆتاییدا وێڕای مهحکومکردنهوهی ئه‌و جینایه‌ته تیشکی خستبووه سه‌ر ئه‌وه که ئێمە جارێکی دیکە یادی شەهیدەکانی ئەو تەقینەوە تێرۆریستییە و لەو کۆڕیادەدا بە تایبەت یادی شەهیدان عەدنان عەبدوڵڵا و سەنگەر ستار بەرز ڕادەگرین و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانیان لە دەزگای ئاسایش‌دا دەکەین. هاوکات خەڵکی کوردستان و هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هەڕەشە و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێمە لە درێژەدان بە خەباتە ڕەواکەمان بە دژی ئەو ڕێژیمە سارد ناکاتەوە، بەڵکوو خوێنی بەناحەقڕژاوی شەهیدانمان سوورترمان دەکا لە وەدیهێنانی خەونەکانیان کە کوردستان ئازاد و گەیشتن بە مافە نەتەوایەتییەکانمانە