دۆستانی به‌ڕێز و هاوڕێیانی خۆشه‌ویستم.
دوابه‌دوای هه‌ڵبژێرانم به جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سه‌دان که‌س له دۆستان و هاوڕێیانی دوور و نزیک چ به نووسین له‌و باره‌وه و چ به پێوه‌ندی گرتن و ناردنی په‌یام خۆشحاڵیی خۆیان له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ربڕیوه و پیرۆزبایی‌یان لێ کردووم.
وێڕای داوای لێبوردن له‌وه که به‌داخه‌وه ده‌رفه‌تی وڵامدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی یه‌ك به یه‌کی ئه‌و سه‌روه‌رانه نیه که به‌م جۆره لوتفیان له‌گه‌ڵ من نواندوه، ده‌مه‌وێ له رێگای ئه‌م دێرانه‌وه پڕبه‌دڵ سوپاسیان بکه‌م و ئه‌مه‌گناسیی خۆم له به‌رامبه‌ر گه‌وره‌یی هه‌موو لایه‌کدا نیشان بده‌م.
له‌و نێوه‌دا به پێویستی ده‌زانم به‌تایبه‌تی ئاماژه به په‌یامی پیرۆزبایی برای گه‌وره‌م کاک مسته‌فای مه‌ولوودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بکه‌م. به‌ڕێزیان به‌و رابردووه درێژ و پڕشنگداره له خه‌بات و فیداکاریی به‌كرده‌وه له‌پێناو وه‌دیهێنانی مافه ره‌واکانی گه‌له‌كه‌ماندا و به‌و هه‌گبه ده‌وڵه‌مه‌نده له ئه‌زموونی خه‌باتگێڕی و ژیریی سیاسی که هه‌یه‌تی، له‌پاش هه‌ڵبژێرانی به سکرتێری گشتیی حیزبه‌كه‌مانه‌وه یه‌کجار گه‌وره‌یی له به‌رامبه‌ر مندا نیشان داوه. له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو لوتف و متمانه‌یه و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به په‌یامه جوانه‌كه‌ی، له ناخی دڵمه‌وه سوپاس و پێزانینی خۆمی پێ راده‌گه‌یه‌نم و به‌ڵێنی پێ ده‌ده‌مه‌وه به دڵسۆزانه‌ترین و سادقانه‌ترین شێوه هاوکاریی بکه‌م.
هه‌ر لێره‌دا حه‌ز ده‌كه‌م له به‌رامبه‌ر ئه‌و متمانه‌پێکردنه به‌هێزه که هاوڕێیانم له کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب‌دا به منیان نیشان دا و هه‌روه‌ها له‌مه‌ڕ دڵفراوانی و له‌خۆبوردوویی مامۆستا به‌ڕێزه‌کانم له ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب‌دا ئه‌وپه‌ڕی ته‌وازوع و قه‌درزانیی خۆم ده‌رببڕم.
به‌و هیوایه که به هیممه‌ت و هه‌ستی به‌رپرسیارێتیی سه‌رجه‌م تێکۆشه‌رانی دێموکڕات و به پشتگیری و خه‌مخۆریی هه‌موو دۆستانی بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵات، سه‌ربه‌رزانه و سه‌رکه‌وتووانه له‌و تاقیکارییانه بێینه ده‌ر که قۆناغی ئێستا و قۆناغه‌کانی ئاینده‌ی خه‌بات بۆ جێبه‌جێکردنی خه‌ونه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌یخاته به‌رده‌ممان.
ئاسۆی حه‌سه‌ن زاده
١٢ی رێبه‌ندانی ١٣٩٥ (٣١ ی ژانویه‌ی ٢٠١٧)











