٢ی ڕێبەندان ٧١مین ساڵوەگەڕی یەکەمین دەوڵەتی کوردی ، لە وڵاتی سویس و بە بەشداری کۆمەڵێکی زۆر لە ئەندام، لایەنگر و دۆستانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، و دەیان کەس لە نەتەوە جیاوازەکانی دیکەی ئێران، نێشتەجێ لەو وڵاتە، لە لایەن کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانە و بە هاوکاری یەکێتییەکانی ژنان و لاوان پیرۆز کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ژانویە ٢٠١٧ی زایینی، ڕێوڕەسمێکی پڕ شکۆ سەرەتا بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب کە لە لایەن کۆڕی سروودی لاوانەوە پێشکەش کرا و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی کومیتەی سویس لە لایەن هاوڕی زاهید شاعیری، بەرپرسی کومیتەوە پێشکەش کرا. پاشان خاتوو تەوار ئەبرووزەنی پەیامی یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستان و ڕێبوار مووسەوی پەیامی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان لە سویس خوێندەوە.
هاوڕێیان ڕەحمان ئیبراهیم زادە، هێمن بێتووشی و کەمال ماملێ، بە خوێندنەوەی چەند پارجە هۆنراوەیەک چێژێکی زیاتریان بەخشییە ڕێورەسمەکە. بە دوای ئەوەدا کۆڕی هەڵپەڕکێی یەکێتی لاوانی دیموکرات، چەند پارچە هەڵپەڕکێیەکی جوانیان پێشکەش کرد.
پاشان نۆبە گەێشتە پەیامی حیزبی و ڕیکخراوە بەشدارەکان و لەو بەشەشدا هەر یەکە لە:
– یەکێتی نیشتمانی کوردستان
– بزووتنەوەی گوڕان
– یەکیەتیی دیموکراتی کورد لە سووریە
– سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
– حیزبی شیوعی کوردستان
پەیامەکانی خۆیان بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.
بەشی کۆتایی ئاهەنگی ٢ی ڕێبەندان تەرخان کرا بۆ شایی و هەڵپەڕكی کە لەو بەشەش دا گۆرانیبێژانی دەنگ خۆش محەممەد بۆکانی، سیروس ئیمامی و نازێ عەزیزی بە چەندین گۆرانی خۆش و ڕەسەنی کوردی شەو ئاهەنگەکەیان خۆشتر و ڕازاوەتر کرد.
1.
2.
3.
4.
5.
6.
7.
8.
9.
10.
11.
12.
13.
14.
15.
16.
17.
18.
19.
20.
21.
22.
23.
24.
25.
26.
27.
28.
29.
30.
31.
32.
33.
34.
35.
36.
37.
38.
39.
40.
41.
42.
43.
44.
45.