کۆمیتهی حیزبی دێموکراتی کوردستان له فینلاند ڕیکهوت ٢٨-١-٢٠١٧ی زایینی بۆ ڕێزگرتن له بیرهوهری ٧١مین ساڵوهگهڕی کۆماری کوردستان ڕێورەسمێکی بە شکۆیان له شاری تورکو بەرێوە برد .
لهو یادەدا که بەشێکی بەرچاو له ئهندامان، لایانگرانی حیزب و کوردانی نیشەجێی فینلاند بە گشتی و هۆگرانی کۆماری کوردستان بە تایبەتی تێیدا بهشدار بوون، سهرهتا به سروودی نهتهوایهتی ئهی ڕهقیب لە لایەن کۆری یەکیەتyی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان و دواتر دهقیقهیهک بێدهنگی بۆ گیانی پاکی شههیدان بە تایبەت شەهیدانی شەوی یەڵدا و هاورێ کۆچکردومان کاک فەتاح کاویان دهستی پێکرد. دواتر پهیامی کۆمیتەی گشتی فینلاند بهم بۆنهوه له لایهن هاورێ سەید خدر میرسەیدی پێشکهش کرا. دوابەدوای پەیامی کۆمیتەی فینلاند پەیامی هێز و لایەنە سیاسیەکانی بەشدار لە مەرسیمەکە خوێندرانەوە کە بریتی بوون لە :
پەیامی یەکیەتیەکانی ژنان و لاوانی دێموکرات – ئایشە محەممەدنژاد
پەیامی فیدراسێۆنی کۆمەڵە کوردیەکانی فینلاند – کەریم فەرخەپور
پەیامی نوێنەرایەتی کۆمەڵە رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە فینلاند – جەماڵ پیشکاریان
پەیامی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان جەعفەر مستەفا سوڵتانی
پەیامی سازمانی خەباتی کوردستان – جەلاڵ شەریفیان
هەروەها سازمانی دێموکراتیکی یارسان و بزوتنەوەی گۆران پروسکەی پیرۆزباییان
بۆ مەراسیمەکە ناردبوو ،
شایانەی باسە کە نێو ئاخنی بەرنامەکە بە چەندین پارچە شیعر و پەخشانی بەهەست لە لایەن بەرێوەبەری بەرنامەوە سلێمان شێخانی رازابۆوە و یادەکە تا درەنگانی شەو بە گۆرانی وهەڵپەرکێ درێژەی کێشا.