سه‌ره‌ڕای دیاریكردنی ڕێكه‌وتی دادگای پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌ی سه‌عید شێرزاد، به‌ندكراوی سیاسیی كورد و چالاكی بواری منداڵان له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج، ناوبراو له بارودۆخێكی خراپی جه‌سته‌یی و ڕوحی دایه و له ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵ و نیوێك له ڕێكه‌وتی دادگایی سه‌ره‌تایی سه‌عید شێرزاد، دادگای پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌ی ناوبراو دیاری كراوه و قه‌راره ڕۆژی 27ی ڕێبه‌ندان ناوبراو بۆ دادگا بگوازرێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای لاوازبوونی بواری جه‌سته‌یی سه‌عید شێرزاد كه ته‌نانه‌ت توانای وه‌ستان له‌سه‌ر پێی نییه، پێیان ڕاگه‌یاندووه كه مافی چاره‌سه‌ری پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی زیندانی نییه.
سه‌عید شێرزاد، به‌ندكراوی سیاسیی خه‌ڵكی شاری كرماشان له ڕۆژی ١٧ی سه‌رماوه‌ز له‌هه‌مبه‌ر بارودۆخی ناله‌بار و نامرۆڤانه‌ی زیندان به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی لێوه‌كانی خۆی در‌و و مانی له خواردن گرت و پاش ڕاكێشانی نوێنه‌ری دادستان و قازیی چاوه‌دێر به‌سه‌ر زیندانی ڕه‌جای شار و پێدانی به‌ڵێنی بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی پاش ٣٩ ڕۆژ كۆتایی به مانگرتن هێنا. ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٥ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ بۆ نه‌خۆشخانه گواسترایه‌وه و پاش پێدانی سێرۆم دووباره بۆ به‌ندی خۆی گواسترایه‌وه.
ناوبراو گوتبووی داواكارییه‌كانی من تایبه‌ت به خۆم نین و ناڕه‌زایه‌تیی من سه‌باره‌ت به بارودۆخی بێهداشت و سڵامه‌تیی زیندانیانی ڕه‌جایی شار و هه‌روه‌ها هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی مه‌ئموورانی ئه‌م زیندانه‌یه. ئه‌م چالاكه‌ی منداڵان كه له مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٣وه له گرتنگه‌كاندایه، ئێستا حوكمی ٥ ساڵ زیندانییه‌كه‌ی له زیندانی ڕه‌جایی شاری تێپه‌ڕ ده‌كا.











