بەهۆی بارینی بەفر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٦٠ ئاوایی سەربە شاری ڕوانسەر بەرقیان نەەی.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بارینی بەفری قورس لە شارۆچکەی حەسەن ئاوای سەر بە شاری ڕوانسەر و ئاواییەکانی دەوروبەری لەبەر کەوتنی دارتێلەکانی بەرق ماوەی سێ ڕۆژە بێ بەرقن و کاربەدەستانی پێوەندیدار هیچ هەوڵی چاککردنەوەیان نەداوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی “سراب روانسر” لە زمان بەڕێوەبەری “ستاد مدیریت بحران”ی شاری ڕوانسەر بڵاوی کردەوە کە زیاتر لە ٦٠ ئاوایی سەر بەو شارە بە هۆی بارینی بەفر و ڕەشەباوە کارەبایان پچڕاوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، زیاتر لە ٢٠٠ گوندی ناوچەکانی ماهیدەشت، بێڵەواری کرماشان و شائاباد بە هۆی بارینی بەفر لە ماوەی دوو ڕۆژی پێشوودا، بەرقیان نیە.
لەلایەکی دیکەش هەواڵدەریی “مێهر” ڕایگەیاند، سەرەڕای چارەسەرکردنی کێشەی بەرق لە ٣٠٠ گوندی ناوچەی کرماشان، بەڵام هێشتا ٢٠٠ گوندی ئەو پارێزگایە لە تاریکیدا ماونەتەوە.











