وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران باڵیۆزی سوئیسی وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە تارانی بانگ کرد و داوای لێکرد ناڕەزایی ئێران لەبارەی راگرتنی ویزای هاووڵاتییانی ئێرانی بۆ ئەمریکا بەم وڵاتە بگەیەنێ.
بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند: ئێران وەک دژکردەوەیەک بە فەرمانی سەرکۆماری ئەمریکا بۆ وەستاندنی سەردانی ئێرانییەکان بۆ ئەمریکا، یادداشتێکی ناڕازیبوونی وڵاتەکە بۆ باڵیۆزی سوئیس نارد.
هەروەها وتەبێژی وەزارتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران گوتی: ئەم بڕیارەی دۆنالد ترەمپ دژی کۆنوانسیۆنەکانی مافی مرۆڤ و رێککەوتننامەی مافی مرۆڤ و مافە کۆنسۆلییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکایە.
لەلایەکی دیکەش محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش رایگەیاند: هاووڵاتییانی ئەمریکا بە ویزای بڕواپێکرداو دەتوانن سەردانی ئێران بکەن.
زەریف، لەسەرلاپەڕەی تویتێری خۆیدا دەنووسێ، ئێمە پێچەوانەی ئەمریکا بە باوەشی ئاوەڵا پێشوازیی لە هەموو ئەو میوانانە دەکەین لە رێگەی قانوونییەوە سەردانی ئێران دەکەن.
شایانی باسە کە زەریف لە کاتێکدا ئەو قسانە دەکا کە پێشتر کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندبوو، ئێمەش لەهەمبەر ئەو بڕیارەی ترامپ بێدەنگ نابین و وەڵامیان دەدەینەوە.
ئه‌گه‌رچی بڕیاری ترامپ سه‌باره‌ت به وه‌ستاندنی سه‌ردانی ئێرانییه‌کان بۆ ئامریکا له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هه‌ڵوێست و ناره‌زایه‌تی رووبه‌روو بۆته‌وه به‌ڵام هێندێک له شرۆڤه‌کارانی سیاسی ئه‌و به یه‌که‌م هه‌نگاوی ترامپ ده‌زانن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بیروڕای گشتی سه‌باره‌ت به پلان و بریاره کانی به‌رانبه‌ر به کۆماری ئیسلامیی ئێران، ترامپ ڕێککه‌وتنی ناو‌کی و هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له وڵاتانی دیکه به دوو هۆکاری سه‌ره‌کیی ده‌زانێ که گوشاری زیاتر بخرێته سه‌ر کۆماری ئیسلامی.