دوای ده‌سبه‌سه‌رکردنی ٦ که‌س له پێوه‌ندی له گه‌ڵ کوژرانی ئه‌ندامێکی سپای پاسداران له میاندواو، چوارکه‌س له‌وان ئازاد کراون و دووکه‌سی دیکه له زیندان ڕاگیراون
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندنی دێموکراسی ومافی مرۆڤی کوردستان حوکمی قه‌ساس و زیندان بۆ ئه‌و 6 که‌سه که له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوژرانی “هاشم زیناڵی” له میاندواو، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه نه‌گۆڕاوه‌و به‌ندکراوه‌کان خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێن.
چوارکه‌س به ناوه‌کانی هه‌ڵمه‌ت عبدوڵڵاهی، میلاد عه‌بدی، سه‌عید سیاهی و مسته‌فا تاهازاده هه‌رکامیان به ١٥ساڵ زیندانی ته‌عزیزی حوکم دراون که به دانانی بارمته‌ی200میلیونی بۆ ماوه‌ی ساڵێک ئازاد کراون.
جێی‌وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه که له خه‌رمانانی ئه‌مساڵ ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و چوارکه‌سه‌ی له گه‌ڵ دووکه‌سی دیکه به‌ناوه‌کانی “که‌ماڵ ئه‌حمه‌نه‌ژاد و سلێمان کری” دادگایی کرد که له ئه‌کام‌دا که‌ماڵ ئه‌حمه‌دنه‌ژاد به ئێعدام و سلێمان کوردی به ١٥سال زیندان مه‌حکوم کران.
شایانی باسه له رۆژی ٦ی خه‌رمانانی ٩٣ی هه‌تاویی ئه‌ندامێکی پێشووی سپای پاسداران له لایه‌ن چه‌ند چه‌کداری نه ناسراو ده‌کوژرێ و له پاییزی ساڵی ٩٤ ، شەش که‌س به تۆمه‌تی کوشتنی هاشم زیناڵی له گوندی گامیشگولی ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێن و له ژیڕ ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ئیتلاعات دان به کوشتنی ناوبراو داده‌نێن.
ئه‌گه‌رچی هۆی ده‌سبه‌سه‌رکردنی ئه‌و 6که‌سه به ئه‌ندام‌بوون له حیزبێکی به‌رهه‌ڵستکاری کۆماری ئیسلامی و کوشتنی هاشم زینالی راگه‌یاندراوه به‌ڵام تا ئێستا هیچ کام له حیزبه‌کان کوشتنی هاشم زینالی وه ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.











