کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ی کورد به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنیری کوردستان‌و کورد ڕۆژی پێنشه‌ممه‌ی حه‌وتووی رابردوو، ٢٧ ی خاکه‌لێوه پۆلێک کۆڵبه‌ری کورد له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له شوێنێک به‌ناوی “ئاوخوارده” که‌وتوونه‌ته که‌مینی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی‌و دراونه‌ته به‌ر ده‌سرێژ.
به‌پێی گێرانه‌وه‌ی شایه‌تحاڵێکی ئه‌و ڕووداوه له‌و ده‌سڕێژه‌دا کاسبکارێکی کورد به‌ناوی ره‌حمان حه‌سه‌نپوور، کوڕی حه‌سه‌ن بریندار بووه، به‌ڵام هێزه‌کانی رێژیم تا ماوه‌یه‌کی زۆر نایه‌ڵن ناوبراو بۆ چاره‌سه‌ریی پزیشکی بۆ نه‌خۆشخانه بگوازرێته‌وه.
راگه‌یاندنی هه‌واڵی برینداربوونی ئه‌و کاسبکاره‌ی کورد له حالیک دایه که شەوی یەکشەممە، ٣٠ی خاکەلێوەش لەناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەشت کۆڵبەریکی دیکه‌ی کورد بەناوی ” کەریم مورادی” دراوه‌ته به‌ر دهسرێژو کوژراوه.
کوژرانی کەریم مورادی به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم به بیانوو ی پێبوونی کاڵاو شمه‌کی قاچاغ بووه، ئه‌وه‌ش له حاڵێک دایه که ناوبراو هیچ کەلوپەلێکیان پێ نەبووەو سه‌ره‌ڕۆیانه ته‌قه‌ی لێکراوه‌و گیانی لێ ئه‌ستێندراوه.
شایانی باسه به کوژرانی کەریم مورادی ژماره‌ی ئه‌و کۆڵبه‌رو کاسبکارانه‌ی له مانگی خاکه‌لێوه‌دا به ده‌سڕێژی هێزه‌کانی رێژیم کوژراون‌و بریندار بوون، گه‌یشتۆته ٦ که‌س.