به‌یانیی رۆژی یه‌کشه‌ممه ١٠ ی رێبه‌ندانی ١٣٩٥ی هه‌تاوی (به‌رامبه‌ر به ٢٩ ی ژانویه‌ی ٢٠١٧ی زایینی) هه‌یئه‌تێكی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دێموکڕاتی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز کاکه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و پێکهاتوو له به‌رپرسانی پێوه‌ندییه نیشتمانی و کوردستانییه‌کانی ئه‌و حیزبه سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان کرد و له‌لایه‌ن هاوڕێی تێکۆشه‌ر کاک مسته‌فای مه‌ولوودی سکرتێری گشتیی حیزب و چه‌ند که‌س له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و رێبه‌رایه‌تیی حیزبه‌وه پێشوازییان لێ کرا.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌که‌دا به‌ڕێز کاکه‌مین نه‌جار وێڕای گه‌یاندنی پیرۆزبایی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی سکرتێری نوێی حیزبی دێموکڕات، په‌یامی برایه‌تی و دۆستایه‌تیی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دووپات کرده‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی و قووڵکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی هاوکاریی و دۆستایه‌تیی نێوان دوولایه‌ن کرده‌وه.
پاشان به‌ڕێز کاک مسته‌فا مه‌ولوودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وێڕای به‌خێرهێنانی هه‌یئه‌تی میوان، سوپاسی پیرۆزبایی و په‌یامی دۆستایه‌تی و هاوپێوه‌ندیی برایانی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی کرد و ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌سه‌ر بردنه‌پێشی سیاسه‌ت و به‌رنامه دروست و ئوسووڵییه سیاسی و خه‌باتگێڕییه‌کانی خۆی کرد.
دواتر هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵێك بابه‌ت که به‌شێکیان بریتی بوون له هه‌لومه‌رجی ئێستای نێوده‌وڵه‌تی و هاتنه‌سه‌رکاری سه‌کۆماری نوێ له ئه‌مریکا، بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دووره‌دیمه‌نی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریه و کۆتایی داعش، پێوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان، سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تانی ناوچه و ئه‌کته‌ره‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کورد، پێویستیی رێکخستنی ناوماڵی کورد و یه‌كگرتوویی کورد له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و چالێنجانه که له ئاسته جۆربه‌جۆره‌کاندا گه‌له‌كه‌مان له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوویه، ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.