له ماوه‌ی ٩ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ زیاتر له ٢ هه‌زار كه‌س به هۆی خراپ به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوونه‌ته قوربانی.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕێگخراوی پزیشكی قانوونی له ماوه‌ی ٩ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی‌٢٩٥هه‌زار و ٣٦١ كه‌س به هۆی خراپ به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌م ڕێژه‌یه له چاو ساڵی ڕابردوو له هه‌مان كاتی دیاریكراودا ٨/٣ له سه‌د به‌رزبۆته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئامار له ماده‌ی ئه‌م ٩ مانگه‌دا ٢هه‌زار و ١٠٣ پیا و ٢٥٨ ژن به هۆی به‌كارهێنانی خراپی ماده‌ی هۆشبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له‌م ڕێژه‌یه پارێزگاكانی تاران، فارس و خۆراسانی ڕه‌زه‌وی زیاترین ڕێژه‌ی له خۆی گرتووه و هه‌روه‌ها پارێزگاكانی خۆراسانی باشوو، ئیلام و بوشێهر كه‌مترین ئاستی گیان له‌ده‌ستدار به هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ری له‌خۆ گرتووه.
شایانی باسه كه له ماوه‌ی ٩ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له مانگی خاكه‌لێوه به ٢١٥ كه‌س كه‌متر و له مانگی خه‌رمانانی به ٣٠٩ كه‌س زیاترین هۆكاری مردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر تۆمار كراوه.