سه‌ناتۆر لیندزی گراهام ئه‌ندامی كۆمیته‌ی پێوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی سه‌نای ئا‌مریكا ده‌ڵێ: “ده‌بێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئێران بین هه‌ڵه‌ی ئۆباما ئه‌وه بوو كه ناوبراو له‌گه‌ڵ مه‌لا ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ڕێژیم بوو.
سه‌ناتۆر لیندزی گراهام له وتووێژێک‌دا ڕووبه سووریه به فاكس نیوزی ڕایگه‌یاند؛ كه ئێوه نابێ له هێڵی سوور تێپه‌ڕن. به‌ڵام ئۆباما گوتبووی، ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د چه‌كی شیمیایی به‌كار بێنێ، وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه، به‌ڵام هیچیشی نه‌كرد و ته‌نیا په‌یامێكی لاوازی ئه‌و سەرۆك‌كۆماری ئا‌مریكا بوو.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی كاتێک خه‌ڵكی ئێران له ساڵی ٢٠٠٩ دژی ڕێژیمی وڵاته‌كه‌یان هه‌ستانه‌وه و لاوانی ئێران له شه‌قامه‌كان هاواریان ده‌كرد ئۆباما له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی یان له‌گه‌ڵ ڕێژیم، ئۆباما له‌و كاته‌دا گوتی، من نامه‌وێ پێوه‌ندیی وڵاته‌كه‌م له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران تێك بده‌م.
ئه‌گه‌ر ڕۆناڵد ڕه‌یگان بوو چی ده‌كرد؟ ناوبراو له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ئه‌و لاوانه ده‌بوو، كاتێكی ده‌مانتوانی به هاوكاریی خه‌ڵك ئه‌و مه‌لایانه له ئێران ده‌ربكه‌ین، ئۆباما زیاتر باوه‌شێ بۆ كردنه‌وه.
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێ، من له هه‌موو شتێك زیاتر نیگه‌رانی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوكیی ئه‌م وڵاته‌م كه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك ده‌ستیان پێی‌ڕابگا ئه‌وانه مه‌لای نازیستیی مه‌زهه‌بین و زۆر مه‌ترسیدارن.
له ساڵی ٢٠٠٩ خه‌ڵكی ئێران به‌ره‌نگاری ده‌سه‌ڵاتداریەتی ئێران بوونه‌وه به‌ڵام ئێمه له دووره‌وه چاومان لێ‌كردن و له‌به‌ر چاوی ئێمه خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆیان كوشت. ناوبراو له درێژه‌دا گوتی ئێمه هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئازادی‌ی مرۆڤه‌كانین و ئازادی‌ی هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر شوێنێكی جیهان پێوه‌ندیی به ئێمه‌وه هه‌یه.