بە پێی هەواڵی سەرچاوەکانی نێو خۆی وڵات ئێوارەی رۆژی شەممە ٩ی رێبەندان ١٢ کۆڵبەری کورد لە نزیگ گوندی (بێورانی خواروو) سەر بە ناوچەی سەردەشت تووشی کارەساتی هەرەسی بەفر دەبن.
بە هۆی سەرماو رنووی بەفر و وەبەرهەرەس کەوتنی ١٢ کۆڵبەری ، چوار لەوان بە ناوەکانی دیاری محەممەد نەژاد، کوڕی هەمزە تەمەن١٨ساڵ و شێرزاد عەبدوڵڵاهی، تەمەن ٢٧ساڵ کوڕی عومەر و هیوا ئیبراهیم نیا ، کوڕی عەبدوڵڵا تەمەن ٢٢ساڵ و محەممەد هەمزەزادە ، بوونە قوربانی و چەند کەسی دیکەش لە کۆڵبەرەکان دەست ولاقیان شکاوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە خەڵکی خۆجێیی و شاخەوانەکان فریای ئەو کۆڵبەرانە کەوتوون و بریندارەکانیان گۆاستۆتەوە بۆ نەخوشخانەی شاری سەردەشت
بەفر و سەرما لە وەرزی زستاندا یەکێکی دیکە لە مەترسییەکانی سەر رێ چینی جەفاکێشی کۆڵبەرانەوە هەمووساڵی رووداوی هاوشیوەی لێدەکەوێتەوە.
کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد کە بە هۆی دۆخی نالەباری ئابووری و بە ناچار بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانیان روودەکەنە ئەو کارە پرمەترسییە، نەتەنیا هەمووکات لەگەڵ کەمین و تەقەی راستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی سەرسنوور رووبەروو دەبنەوە بەڵکو زۆرجاریش بەهۆی بەربوونەوە لە هەڵدێر یان بەفرو سەرما گیانیان لە مەترسیدایە











