ئەو ڕێکخراوەیە کە شیرین عیابدی بەرپرسیەتی لە ڕاپۆرتی یەک مانگەی خۆیدا بە خستنەبەر باسی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران ئاماژەی بە درەکردن و بەرێوەچوونی حوکمی قامچی لێدان بۆ هەواڵنیران و رۆژنامەنووسانی لە لایەن دامودەزگا قەزاییەکان لە کۆماری ئیسلامی بە سووکایەتی کردن و رووشاندنی کەسایەتی هەواڵنێران زانی و رایگەیاند؛ لە یەک مانگی رابردوو هەڵسوکەوتی دەزگای قەزایی ئێران لەگەڵ کۆمەڵگای هەواڵنێران و رۆژنامەنووسان توندتر بووە.
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی هەمدڵی حسێن موحدی بە هۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵێک سەبارەت بە هێزی ئینتیزامی لە لایەن دادگاوە بە سزای ٤٠قامچی لێدانی بۆ بڕایەوەو لە رۆژی ١٥ی بەفرانبار ئەو حوکمە بەڕێوەچوو.
ئەبولفەزڵ ئەبوتورابی نوێنەری مەجلیس وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەوهەواڵە گوتی؛ دوابەدوای دەرچوونی ئەو حوکمە بە وتوێژ کردن لە گەڵ کاردەبەدستانی قەزایی بڕیار وابوو بە پێی ئەوەی هەواڵنێری تاوانبار بە نووسراوە ڕایگەیاندبوو کە چیتر ئەو هەڵەیە دووپات ناکاتەوە ، حوکمی قامچی لێدان بەرێوە نەچێ بەڵام دەزگای قەزایی ئەو حوکمەی بەڕێوەبرد
ناوەندی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە درێژەی راپرتی یەک مانگەی خۆیدا باسی لە سەربەخۆ نەبوونی دەزگای قەزایی کردوە بەتایبەتی لە دۆسیەی هەواڵنێران و رۆژنامەنووسان دەزگای قەزایی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی لەسەرەو بڕیارەکانیشی زۆرجار نایاساییە.
ناوەندنی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ ئاماژەی بە چەند رووداوی هاوشێوە داو لە مانگی رابردوو کە چەند بەرپرسی ماڵپەڕ و هەواڵنێر لە لایەن دادگاوە سزای قامچی لێدانیان بۆ براوەتەوە،
ئەو رێکخراوە داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کردوە کە لە زووترین کات ئازار و ئەشکەنجەی جەستەیی ڕابگرێ و سووکایەتی بە کەسایەتی قەڵەمبەدستان و هەواڵنێران نەکا و رایگەیاندوە کە دەوڵەتی تاران دەبێ لەباری یاسا و بریارە قەزاییەکان چاکسازیی هەبێ.
قامچی لێدان وەکوو سزایەک لە دادگاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران جێبەجێی دەکرێ و ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنووریش چەندین جار رەخنەی توندیان لە دەزگای قەزایی ئێران گرتوە.
لەچەند مانگی رابردوو ١٧کرێکاری دەرکراو کە خۆپێشاندانیان کردبوو لە بەردەم کانزای زێڕی ئاغ دەڕەی میاندواو هەر ١٧ کرێکارەکە قامچییان لێدرا و سەرەڕای رەخنەو هەڵویستی وتەبێژی دەوڵەت، و چەند وەزیری دیکە، بەڵام قسەبێژی دەزگای حوکمی قامچی لێدانی بە سزایەکی قەزایی زانی و بەرگریی لێکرد.











