کوردانی به‌وره وباوه‌ڕی که‌لهووڕی و نیشته‌جێ له تاران به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی کۆماری کۆرستان ، له چه‌ندین شه‌قامی ئه‌و شاره سه‌رله نوێ، چالاکیی ته‌بلیغییان کرد.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری تاران کوردانی خوێنگه‌رمی کرماشانی ، له هه‌ڵمه‌تێکی تێکۆشه‌رانه به بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکت و نووسراوه‌ی پێوه‌ندیدار به 2ی رێبه‌ندان له چه‌ندین شه‌قام و گه‌ڕه‌کی به‌رچاوی ئه‌و شاره، دڵخۆرپهیان خسته دڵی داگیرکه‌رانه‌وه. شایانی باسه له‌و چالاکییه ته‌بلیغییه‌دا دۆستانی بوێر وچاونه‌ترسی حیزب له شاری تاران ، پایگایه‌کی تازه ساز کراوی به‌سیچ یان له فازی شه‌شی تاران کرده ئامانجی چالاکیی ته‌بلیغیی و، به سه‌ر دار‌و دیوار ئه‌و مۆلگه‌ی سپای پاسدارانه دروشم ونووسراوهیان هه‌ڵواسیوه.
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێ‌زانین بۆ سه‌رجه‌م کوردانی به ئازا و بوێری کرماشانی دانیشتووی شاری تاران، تێکۆشانی ئه‌وان به‌رزده‌نرخێنێ و سڵاویان بۆ ده‌نێرێ.