سه‌دی ٢٨ی ئابووریی بنه‌ماڵه‌كانی ئێران دابه‌زیوه و بێكاری گه‌یشتۆته‌ی ئاستی مه‌ترسیدار.
ئه‌حمه‌د مه‌یده‌ری، جێگری وه‌زیر ته‌عاون، كار‌و خۆشبژیویی گوتی، بنه‌ماڵه‌كانی ئێران له ماوه‌ی ساڵه‌كانی ٨٤ بۆ ٩٢ له بواری ئابوورییه‌وه سه‌دی ٢٨ هه‌ژارتربوون، به قسه‌ی ناوبراو زیاتر له یه‌ك له ٤ی بنه‌ماڵه‌كان بۆ گرووپه‌كانی خوارووی هه‌ژاریش دابه‌زیون.
ناوبراو دابه‌زینی داهاتی به هۆكاری سه‌ره‌كیی هه‌ژاریی بنه‌ماڵه‌كان زانی و گوتی، دابه‌زینی داهاتی سه‌دی ٧٩ بنه‌ماڵه‌كانی ئێران بۆ نه‌بوونی كار و كاسبی گه‌ڕانده‌وه. سه‌دی ٤٥ی ئه‌و بنه‌ماڵانه یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێكاربوون و له هه‌ژاره‌وه بۆ هه‌ژارتر ڕۆیشتوون.
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێ، بارودۆخی ماڵیی سه‌دی ٤٤ بنه‌ماڵه‌كان هیچ گۆڕانكارییه‌كیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، به‌ڵام سه‌دی ٢٨ی هه‌ژارتر بوون.
جێگری وه‌زیری كاری كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی هه‌لومه‌رجی جوغرافیایی و ناوچه‌یش بێ كاریگه‌ر نییه له حاڵێكدا كه خانه‌نشینی له پارێزگای یه‌زد سه‌دی ٩٠ و له سیستان و به‌لووچستان سه‌دی ٣٠ كه‌متره زیاتر نییه.
مه‌سعود نیلی، ڕاوێژكاری ئابووریی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له هاوینی ئه‌مساڵدا گوتی، سه‌دی ٤٩ی خه‌ڵكی ئێران هه‌لی كاریان بۆ پێك هاتووه ئه‌مه له حاڵێكدایه كه سه‌دی ٥١ی كاره‌كانیان له‌ده‌ست داوه و بێكاربوون.
هه‌روه‌ها نیلی ده‌ڵێ، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ١ میلیۆن و ٢٤٠ هه‌زار كه‌س ئاماده كاركردنن به‌ڵام له‌م ڕێژه‌یه ته‌نیا ٧٤٣ هه‌زار كه‌س شوغڵی ده‌ست كه‌وتووه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی هه‌موو بێكارن.