بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی مەترسی لە سەر تەندروستی هاووڵاتیانی شاری سەقز بە هۆی ئاوی خوارنەوە ساز بوە.
ئاوی خواردنەوەی شاری سەقز سەر بە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بێ پاڵاوتەکردن و تێپەڕکردنی پڕۆسەی خاوێنکردنەوی ئاوی خواردنەوە دەگەیەتە ماڵی شارۆمەندان ، و ئاوی ئەم شارە بە بێ ئەوی پێویستی بە تستگەلی هیدرۆلۆژی و پزیشکی هەبێت ، شارۆمەندان قۆڕاوی بوون و ناتەندروست بوونی ئاوی خواردنەوەیان هەست پێدەکەن و بە هۆی نالەباری ئاوی ئەم شارە مەترسی لە سەر دۆخی تەندرۆستی هاووڵاتیان و بە تایبەت منداڵان هەیە.
ئەمە سەرەڕای ئەوەیە کە لە وەرزگەلی گەرمی ساڵدا شاری سەقز لە گەڵ کەمئاوی و بێئاویدا ڕووبەڕوو دەبێتەوە و جێگای سەرنجە کە بەنداوی سەقز یەکێک لە بەندواگەلی گەورەی پارێزگای سنەیە و زۆربەی ئاوی ئەم بەنداوە ڕەوانەی شارگەلی دیکە بە تایبەت شاری “تەورێز” دەکرێت و ئاوی ئەم بەنداوە بۆ شاری سەقز کە دوویەمین شاری گەورەی پارێزگای سنەیە بەکارناهێنرێت.
گوستنەوەی ئاوی بەنداوەکانی ناوچەکانی کوردستان بۆ پارێزگاکانی دیکەی ئێران یەکێک دیکە لە گرفت و کێشەکانی پرسی ئاوە کە پێویستە سەرنجی زیاتر بدرێ و لەم بارەوە ئونجومەن و ڕێکخراوە مەدەنیی و ژینگەپارێزیەکانی کوردستان نارەزایەتییان دەربڕێوە
لە هەواڵەکانی پێشووتر باس کرا کە ئاوی رووباری سیراون راکێشراوە بەرەو دەشتی عەبباس لە خۆزستان و ئەم لە کاتێکدایە شارەکانی پارێزگای کرماشان چ لە باری ئاوی خواردنەوە چ لە بۆ کەرتی کشتوکاڵ پێویستی زیاتریان هەیە و دەشتی عەبباس هیچ پێویستی بە ئاوی سیراون نیە.
خاوێن نەبوونی ئاوی خواردنەوە تەنیا تایبەت بە شاری سەقز نیەو زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بە هۆی نەپاڵاوتن و گرینگی نەدانی دامودەزگا پێوەندیدارەکان زۆرجار ئاوی شارەکانی بانە و سنە و دێولان هاووڵاتیانی ئەو شارە بە هۆی پیشبوونی ئاوی خواردن تووشی نەخوشیگەلی جۆراجۆر بوون.











