لە ڕیکەوتی ٨ی رێبەندان ە ریکەوتی ٨ی ریبەندان دوو کەژوانی بۆکانی، بە ناوەکانی هەژیر قادریان و مەحیەددینی سەلیمی لە کێوەکانی گوندی قۆلقولە (وەزنە) کەوتنە ژێر رنۆی بەفر و گیانیان لە دەستدا.
رۆژی هەینی بە هەوی تێکچوونی کەشوهەوا لە ناوچەکە چوار شاخەوانی بۆکانی لە کێوەکانی گوندی قۆڵقوڵەی بانە تووشی کڕێوەو هەرەسهێنانی بەفر دەبن و بەو هۆیەو دووکەس لەوان دەبنە قوربانی.
محەممەد فەلاحی قایمقامی شاری بانە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە هۆکاری گیان لەدەست دانی ئەو دوو شاخەوانی بۆ رنۆی بەفرو مانەوەیان لە ژێر سەرما گەڕاندەوە.
لە لایەک دیکەش نەبوونی ئیمکاناتی پیویست بۆ رووبەروو بۆنەوە لەگەڵ رووداوی هاوشێوە یەکێک دیکەیە.
شایانی باسە مەحیەددین سەلیمی شاخەوانی گیان لە دەست داو ، کۆڕی شەهید ڕەشید سەلیمی”یە کە لە دەهەی هەفتاکاندا بەرپرسی تەداروکاتی هێزی شەهید عەزیز یوسفی بووە، کە لە گوندی قۆڵقوڵە شەهید کرا.











