رۆژی پێنج شەممە حەوتی ڕێبەندان هێزەکانی ئیتلاعات هێرش دەکەنە سەر ماڵی دوو برا لە گوندی سەردووشی مەریوان وچوار کەسیان دەسبەسەر کرد.
لەو هێرشەی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی ئەو دوو برایە کەسێک بەنێوی عەلی خوشنەواز لەگەڵ کوڕەکەی بە نێوی هیوا و برا و برازاکەشی بەنێوەکانی عوسمان خوشنەواز و هەژیر دەسبەسەرکران و بۆ شوێنێکی ناڕوونیان گواستۆتەوە، ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئێستاشی لەگەڵ بێ لە گوتنی هۆکاری دەسبەسەرکرانیان و جێگای ڕاگیرانیان خۆی بواردووە .
شایانی باسە کە شەوی جومعە یەکی بەفرانبار پایگایەکی سپای پاسدارن لە گوندی سەر دووش، بوو بە ئامانجی هێرشی چەند کەسێکی چەکدار کە لە ئاکام دا پایگاکە زیانێ لێی وەبەرکەوت و دوای ئەو هێرشەش گرووپێک بە نێوی هەڵۆکانی زاگرووس ئەو هێرشەی وەستۆ گرت.











