له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌تێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و ڕێبه‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا باس له بابه‌ته سیاسییه‌کانی ڕۆژ له کوردستان‌و ناوچه‌و ئه‌و ههلو ئاسته‌نگانه کرا که له به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی کوردن.
پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه،٧ی ڕێبه‌ندان هه‌یئه‌تێکی سه‌رکردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رپه‌رستیی کاک شۆڕش حاجی، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان کرد‌و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی ڕێبه‌ریی حیزب به سه‌رپه‌رستیی کاک مسته‌فا مه‌لوودی، سکرتێری گشتیی حیزبه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌و دانیشتنه‌دا شاندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ره‌تا هاوخه‌میی قووڵی خۆیان سه‌باره‌ت به مه‌رگی تێکۆشه‌ری دێرینی بزووتنه‌وه‌ی کورد کاک فه‌تاح کاویان دهربڕیو له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گۆڕانکاری له پۆستی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا، پیرۆزبایی هه‌ڵبژێرانی سکرتێری نوێیان له حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کرد.
شاندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به بایهخو ڕێزه‌وه گۆڕانکارییه‌کان له ڕێبه‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان ههڵسهنگاندو پێیان له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که ئه‌و بایهخو پڕه‌نسیپانه‌ی حیزبی دێموکڕات جێیان ده‌خا، مایه‌ی دڵخۆشی‌و لێ فێربوونن.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و دیداره‌دا باسه سیاسییه گرینگه‌کانی کوردستان‌و ناوچه به تایبه‌ت ئه‌گه‌ری گۆڕابکارییهکان له دوای ده‌سبه‌کاربوونی دۆنالد ترامپ، سه‌رکۆماری نوێی ئه‌مریکا خرانه بهرباسو، تیشک خرایه سه‌ر ئه‌گه‌ری ئه‌و گۆڕانکارییانه که وێده‌چێ کاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوچه دابنێن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا دوولایه‌ن پێیان وابوو که سیاسه‌تی تڕا‌مپ له هه‌مبه‌ر ئێران به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕوا که فشاری زیاتر بخاته سه‌ر ئه‌و ڕێژیمه‌و به‌ر به سه‌ره‌ڕۆیی‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی له وڵاتانی ناوچه‌دا بگرێ.
له درێژه‌ی باسه‌کانی ئه‌و دانیشتنه‌دا و له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌گه‌ری زۆری گۆڕانکارییه‌کان باس له دۆخی سیاسیی کورد له ناوچه کرا.
دوولایه‌ن له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێیان له‌سه‌ر پێویستیی لێکنیزیکیو کاری پێکه‌وه‌و هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگیی زیاتری هێزه سیاسییه‌کان له باشوور‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان داگرت‌و ئه‌و پرسه‌یان له پێناو قۆستنه‌وه‌ی ههلو ده‌رفه‌ته سیاسییه‌کان به گرینگ زانی.
له‌و دانیشتنه‌دا باس له دهرفهتو ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی کورد له هه‌ر دوو به‌شی ڕۆژههڵاتو باشووری کوردستان کراو به لێکدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی نێوخۆیی هه‌ر کام له‌و دوو به‌شه‌ی کوردستان، دوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون که کلیلی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئاستهنگهکانو پاراستنی دهسکهوتهکانو سه‌رخستنی دۆزی کورد له‌و هاوکێشانه ته‌نیا لێکتێگه‌یشتن، سازان‌و ڕێککهوتنو یه‌کبوونه.