بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە نێوخۆی وڵات شەوی ٥ ی رێبەندان لە ناوچەی سەردەشت بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغیی کرا.
دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گوندەکانی زووزان، کونە مشکێ ،چیای بڵفەت و چەندین گوندی دیکە لە ناوچەی سەردەشت بە بڵاوکردنەوەی نووسراوەی پێوەندیدار یاد و بیرەوەریی کۆماری کوردستانیان بەرزڕاگرت.
شایانی باسە ئەمساڵ لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان دۆستان و ئەندامانی حیزب بە چالاکیی تەبلیغی وەفاداری خۆیانیان بە رێبازی پێشەوا نیشان دا.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی کردنی دووبارە لە سەرجەم خەڵکی کوردستان بەتایبەتی تێکۆشەرانی نێوخۆی وڵات سڵاویان بۆ دەنێرێ و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.