خاتوو خورشید عەبدوڵڵازادە خوشکی پێشمەرگەی شەهید عەلی عەبدوڵڵازادە و خوشکی پێشمەرگە برایم عەبدوڵڵازادە بێژوێ، لە تەمەنی ٨٠ساڵەیی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
خاتوو خورشید لە گەڵ ئەوەی کە خوشکی شەهیدێک و خوشکی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو ،لە ژنە هەڵکەوتووکان ناوچەی سەردەشت و یەکێک بووە لە خزمەتکارانی ماندووییناسی رۆڵە پێشمەرگەکانی گەل و لە سەروبەندی شۆرشی ٤٧و٤٦ی هەتاویی هاوکاری هەرە نزیکی کادرو پێشمەرگەکانی ئەو سەردەمە بووەو تەنانەت شەهید مەلا ئاوارە لە هۆنراویەکدا وەکوو فیداکارترین ژنی ئەو ناوچەیە بەڕێزە و ناوی هێناوە.
ناوبراو دوای بەسەر بردنی تەمەنێکی پڕاوپڕ لە خەمخۆری و پاڵپشتی کردن لە پێشمەرگەکانی دێموکرات لە ڕێکەوتی ٦ی رێبەندان دڵە مێهرەبانەکەی لە لێدان کەوت و، بۆ هەمیشە سەری نایەوە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسە وسەرەخۆشی لە بنەماڵەو سەرجەم کەسوکاری خاتوو خورشید بەتایبەتی مام برایم عەبدوڵڵا زادە ، خۆی بە هاوخەم و بەشدار لە خەمیان دەزانێ.











